close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

جەبار دۆستی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە مەریوان دەستگیر کرا

۱۷ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
جەبار دۆستی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە مەریوان دەستگیر کرا

"جەبار دۆستی"، چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە شاری مەریوان لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کرا.

میدیاکانی تایبەت بە ڕوماڵی مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕایانگەیاند، جەبار دۆستی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠١ دەستگیر کراوە.

وەک لەو هەواڵانەدا هاتووە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی جەبار دۆستی و پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستگیریان کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەبارەت بە دەستگیر کرانی ئەو چالاکە پیشەییەی مامۆستایان بڵاو کراوەتەوە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر مۆبایل، لەپتاپ، کتێب و هەندێک کەلوپەلی شەخسی دیکەشیدا گرتووە.

تا کاتی ئامادفەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستگیر کرانی جەبار دۆستی لە بەر دەستدا نییە.

جەبار دۆستی لە مامۆستە کۆنەکارەکانی شاری مەریوانە، تەمەن ٦١ ساڵە و لە کاتێکدا دەستگیر کراوە کە نەخۆشیی دڵی هەیە.

پێش دۆستی، "مەسعوود نیکخا"، "شەعبان محەمەدی" و "ئەسکەندەر لوتفی" ڕۆژی ١١ی گوڵان لە یەک کات‌دا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی مەریوانەوە دەستگیر کرابوون.

مەسعوود نیکخا و شەعبان محەمەدی ڕۆژی شەمە ١٤ی جۆزەردان لە زیندانی سنەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران گوازرانەوە.

ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران وا ماوەی نۆ ڕۆژە وەک ناڕەزایی بەرامبەر دەستگیر کرانی نایاسایی خۆی و هاوکارەکانی و هەروەها فشارەکانی سەری بۆ دانپێدانانی زۆرەملی دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردنی وشک.

جگە لەو چوار مامۆستا مەریوانییە، "ڕەسووڵ بوداغی"، "ڕەزا شەهابی"، "ئانیشا ئەسەدوڵاهی"، "کەیوان موهتەدی" و دوو چالاکی سەندیکایی فەرەنسی بەناوی سیسیل کۆهلەر" و "ژاک پاریس" لە دۆسیەی مامۆستایانی ناڕازیدا دەستگیر کراون.

ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەوڵ دان دۆسییەیەکی ئەمنی لەدژی ئەو چالاکانە بە تۆمەتی پەیوەندیی بە سەندیکا بیانییەکانەوە ساز بکەن، بۆ ئەوەش تاوەکو ئێستا ڕاپۆرتێکی تەلەڤیزیۆنییان ئامادە و بڵاو کردۆتەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بەهۆی قەیرانی کارەباوە لە ئێران کاتی کار و دەوامی هەندێک پارێزگا گۆڕا

۱۷ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەهۆی قەیرانی کارەباوە لە ئێران کاتی کار و دەوامی هەندێک پارێزگا گۆڕا