شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی پووشەپەڕی ١٤٠١، "ئارام ئیبراهیمی"، چالاکی پیشەیئی مامۆستایان لە بەر دەمی ماڵی خۆی لە شاری سنە دەستگیر کراوە.
شۆرای هەماهەنگیی مامۆستایان زیادی کردووە، دیار نییە ئارام ئیبراهیمی بە چ تۆمەتێک و لەلایەن کامە ناوەندی ئەمنییەوە دەستگیر کراوە.
ئارام ئیبراهیمی، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی جۆزەردان لە هەژماری شەخسیی ئینستاگرامەکەیدا لەسەر کاریگەری و لێکەوتەکانی دەستگیریی مامۆستایان بۆسەر باری دەروونبی خوێنکاران و منداڵان هۆشداریی دابووە دەزگای دەرونناسی پارێزگای کوردستان.
دەستگیر بوونی ئارام ئیبراهیمی لەکاتێکدایە، کە هێشتا ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی سنە هێشتا دەستبەسەرن.
"غیاس نعمەتی"، "سەلاح حاجی میرزایی"، "محەمەدڕەزا مورادی" و "بێهزاد قەوامی" چوار لەو مامۆستایانەن.
هاوکات دەیان مامۆستای دیکەش لە کوردستان و ئێران دەستگیر کراون کە ١٠ کەس لەوان لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقزدا مانیان گرتووە لە خواردن.
ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی سەقز-زێویە ڕایگەیاندووە، بەهۆی کەشی ئەمنیی شارەکە گردبوونەوەی ئەمڕۆیانم کەوتۆحتە ڕۆژی یەکشەممە لە بەردەم ئیدارەی ئاموزش و پەروەرش.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە