ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠١، جێگری ئیدارەی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتی، کوالیتیی کەشوهەوای سێ شاری سەردەشت، بۆکان و ورمێ لە بەیانیی ئەمڕۆوە دابەزیوە.
"سەعید موسەوی" وتی، کەشوهەوای سەردەشت لە کاتژمێر هەشتی بەیانیی ئەمڕۆوە پێی ناوەتە باری پڕمنەترسییەوە.
سەبارەت بە کەشوهەورای دوو شاری ورمێ و بۆکانیش وتی، هەر بەهۆی خۆڵبارینەوە هەوای ئەو دوو شارە ئەمڕۆ لەباری ناتەندروستدایە.
موسەوی زیادیشی کرد، کەشوهەوای ئەم سێ شارە تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ بەو جۆرە دەمێنێتەوە.
هەروەها هۆشداری دایە هاوڵاتیان و بەتایبەتی منداڵان، بەساڵداچووان و ئەو هاوڵاتیانەی نەخۆشیی دڵ، سی یان بیناییان هەیە کە خۆ لە هاتووچۆی ناپێویست لەو سێ شارەدا ببوێرن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە