close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ناوەندە ئەمنییەکان تەرمی فیروز موسالویان بەنهێنی بەخاک سپاردووە

۳۱ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ناوەندە ئەمنییەکان تەرمی فیروز موسالویان بەنهێنی بەخاک سپاردووە

ناوەندە ئەمنییەکانی ورمێ، تەرمی "فیروز موسالو"، زیندانی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراویان نەداوەتەوە بنەماڵەکەی و بەنهێنی بەخاکیان سپاردووە.

فیروز موسالو، بەرەبەیانبیی ڕۆژی دۆشەممە ٣٠ جۆزەردان بەبێ ئاگاداریی بنەماڵە و پارێزەرەکەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە درا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو" لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند، بنەماڵەی موسالو ئەمڕۆ لە بەر دەمن دادگای ئینقلابی ورمێ گردبوونەتەوە و داوی تەرمی ڕۆڵەکەیان کردووە.

بەڵام بەرپرسانی دەزگای داد و هێزە ئەمنییەکان تەرمەکەیان نەداونەتەوە و وتوویانە خۆمان بەخاکی دەسپێرین.

کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەی مەراسیمی بەخاک سپاردنی زیندانیانی سیاسی نەبێتە گردبوونەوەی ناڕەزایی تەرمی ئەو زیندانیانە ناداتەوە بنەماڵەکان.

یەکێک لە بەناوبانگر‌ترین ئەم کەیسانە، فەرزاد کەمانگەر بوو کە مانگی گوڵانی ١٣٨٩ لە زیندانی ئێڤینی تاران لەسێدارە درا و هێشتا دیار نییە لەکوێ بەخاک سپێردراوە.

فیرووز مووسالوو پاش ٣٣ مانگ لە دەستگیرکرانی، مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە لقی دووی دادگای ئینقلابی ورمێ دادگایی کرابوو و تۆمەتی "دژایەتی کردنی خوا" لەڕێگەی ئەندامێتیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی خرابووە پاڵ.

دادگای ئینقلابی ورمێ ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەشەمە بڕیاری کۆتایی خۆی لەدژی فیرووز مووسالوو دەرکرد و بە سێدارە سزای دا.

ئەم هاوڵاتییە کوردە پاش چەند ساڵ ئەندامێتیی پەکەکە داوای گەڕانەوەی کردبوو بۆ ناوخۆی ئێران و ڕۆژی ٢٠ی پووشپەڕی ١٣٩٨بە ئەماننامەی سوپای پاسدارانەوە خۆی ناساندبوو بە لقی سەردەشتی سوپا.

ئەوەش لەکاتێکدابوو کە بەرپرسانی سوپا پێشتر بە بنەماڵەی فیرقز موسالویان ڕاگەیاندبوو پاش ئەوی چەند ڕۆژێک لێکۆڵینەوە ئازادی دەکەن.

بەڵام پێنج مانگ و ٢٠ ڕۆژ لە بەندە تاکەکەسی و لەژێر لێکۆڵینەوەدا ڕایانگرت پاشان گواستیانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

سێ ئەندامی مۆساد لەئێران دەستگیرکراون کە بەنیازی تیرۆری زانا ئەتۆمییەکان بوون

۳۱ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سێ ئەندامی مۆساد لەئێران دەستگیرکراون کە بەنیازی تیرۆری زانا ئەتۆمییەکان بوون