close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

سێ ئەندامی مۆساد لەئێران دەستگیرکراون کە بەنیازی تیرۆری زانا ئەتۆمییەکان بوون

۳۱ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سێ ئەندامی مۆساد لەئێران دەستگیرکراون کە بەنیازی تیرۆری زانا ئەتۆمییەکان بوون

ڕۆژی سێشەممە ٣١ی جۆزەردان، داواکاری گشتیی زاهدان بانگەشەی ئەوەی کرد، کە چەند ئەندامێکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل-"مۆساد" لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان دەستگیر کراون، کە بەنیازی "تیرۆری زانا ئەتۆمییەکانی ئێران" بوون.  

"مهدی شەمس‌ئابادی" لە لێدوانێکدا بۆ "فارس"، ئاژانسی هەواڵی سەربە سوپای پاسداران ئەم چەند کەسەیی بە هەوڵدان بۆ تیرۆری زانا ئەتۆپمییەکانی ئێران  تۆمەتبار کردووە، بەبێ ئەوەی ناسنامە یان ژمارەیان ئاشکرا بکات.

ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا"ش نووسیویەتی، ئاماژەی داواکاری گشتیی زاهدان بەو سێ کەسەیە کە دوو مانگ پێش ئێستا لە شاری زاهدان دەستگیر کراون.

ئیرنا ڕۆژی ٣١ی خاکەلێوە لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندبوو، ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای سیستان و بەلوچستان سێ ئەندامی مۆسادی دەستگیر کردووە کە دەسترەسییان هەبووە بە بەڵگە و زانیاریی نهێنیی ئاسایشی ئێران.

لەلایەکی دیکەوە، کەناڵێکی تێلێگرامیی سوپای پاسداران وردەکاریی زیاتری لەبارەی دەستگیر کراواندا بڵاو کردەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو کەناڵە، یەکێک لە دەستگیر کراوان ژن بووە و پێشتر لە پۆستە باڵاکانی حکومەتدا کاری کردووە.

هەواڵی دەستگیر کردنی ئەندامانی تیمێکی مۆساد لە ئێران لە کاتێکدا بڵاو دەکرێتەوە کە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا چەند زانای بەرنامەی ئەتۆمی و موشەکیی ئێران و ئەندامی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران بەشێوەی گوماناوی کوژراون.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە ئاوییەر دوو کەس گیانیان لەدەستدا

۳۱ جۆزەردانی ۱۴۰۱
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە ئاوییەر دوو کەس گیانیان لەدەستدا