بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠١، گروپێک بەناوی "چۆلەکەی دڕندە" بەبڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئاشکرای کرد کە هێرشێکی سایبێرییان کردۆتە سەر کۆمپانیی فوولادی ئەهواز.
ئەو گروپە ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ هێرشێکی سایبێریمان کردە سەر پیشەسازیی فوولادی ئێران کە سەربە سوپای پاسداران و بەسیجە و بریتییە لە کۆمپانیای فوولادی ئەهواز، ئیسفەهان و هۆرمۆزگان."
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو پەیامە، کۆمپانیی فوولادی ئەهواز ڕایگیەیاند، کە بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە تا زانیاریی دواتر کارەکانی وەستێندراوە.
لە ئێستادا ماڵپەڕی کۆمپانیی فوولادی ئەهواز ناکرێتەوە و لە دەسترەس چۆتە دەرەوە، بەڵام کەناڵی تێلێگرامیی ئەو کۆمپانییە بانگەشەی ئەوەی کردووە، بەو هۆیەوە کە لە کاتی ئەنجام درانی ئەو هێرشەدا کارەبا نەبووە زیانێکی ئەوتۆ بەر دامەزراوەکانی کۆمپانیەکە نەکەوتووە.
لەگەڵ ئەوەشدا نووسیویەتی، کارەکانی کۆمپانیی فوولاد تاوەکو زانیاریی دواتر دەوەستێت.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیی فوولادیش ئەو هێرشە سایبێرییەی پشتڕاست کردۆتەوە، هاوکات بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هیچ زیانێک بەر کۆمپانیاکە نەکەوتووە.
جگە لە کۆمپانیی فوولاد لە ئەهواز، هێرشی سایبێری کراوەتە سەر کۆمپانی فوولاد لە ئیسفەهان و هۆرمۆزگانیش.
فوولادی خوزستان دووەم گەورەترین کۆمپانیی بەرهەمهێنەری پۆڵادی ئێرانە.
ئەوە چەندەمین هێرشی بەرفراوانی سایبێرییە کە لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا دەکرێتە سەر دامودەزگا هەستیارەکانی کۆماری ئیسلامی.
گروه #هکری #گنجشک_درنده امروز در کانال تلگرامی اش به انجام حملات #سایبری در شرکتهای #فولاد_خوزستان #فولاد_مبارکه اصفهان و شرکت #فولاد هرمزگان اذعان کرد. در ویدیویی منتشرشده توسط این گروه ادعا شده که #هکرها ی گروه موفق به ایجاد یک حادثه فیزیکی دریکی از این کارخانجات شده اند. pic.twitter.com/7q4Gqf8SNA
— Dawood Sajjadi (@5tuxnet) June 27, 2022
هەکی بەرنامەکانی تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆی کۆماری ئیسلامی، هەکی تابلۆکانی شارەوانی لە چەندین شار و هەکی کامێرای زیندانەکان و چەند لە چالاکییە سایبێرییەکانیکانی ساڵی ڕابردوو بوون.
گروپی سایبێریی "دادپەروەری عەلی" و سازمانی "موجاهدینی خەلق"ی ئێران بەشێک لەو چالاکییانەیان لە ئەستۆ گرتووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە