ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، "ئیبراهیم ڕەئیسی" لە کۆبوونەوەیەکی ڕێکخراوی پەروەردە، زانست و کولتووریی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونێسکۆ)دا دژی "بهرنامهی گهشه پێدانی پایهداری"ـی ئەو ڕێکخراوە قسەی کرد.
سەرۆککۆماری ئێران کە لە ئێستادا لە نیۆیۆرکە لەو کۆبوونەوەیەدا وتارێکی پێشکەش کرد و ئەو بەرنامەیەی کە بە "بەڵگەنامەی ٢٠٣٠"ـی یونێسکۆش دەناسرێت" بە "سیکۆلار و دژەئاین" پێناسە کرد.
ڕەئیسی هەروەها باسی "هێرشی کولتووری"ـی کرد لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە و وتی ئەو وڵاتانە دەبێت "ڕێز لە مافی دەسەڵاتداریی کولتوری و پەروەردەی وڵاتان" بگرن.
سەرۆکۆماری ئێران لەو وتارەدا بەڕاشکاوی وتی کە سیستمی پەروەردەی ئێران بەبێ پشت بەستن بە بەرنامەی گەشەپێدانی پایەداری یونێسکۆ داڕێژراوە.
سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشداری لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا چووەتە نیۆیۆرک، ئەوەش لەکاتێکدایە کە کۆمەڵگای دیاسپۆرای ئێرانی خۆی ئامادە کردووە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە ئامادەبوونی ڕەئیسی لەو کۆڕەدا.
بۆ ئەوەش هەر لە ئەمڕۆوە دار و دیوار و شاشە ئیلیکترۆنییەکانی شاری نیۆیۆرک پڕ بووە لە ڕیزی تاوانەکانی ئیبراهیم_ڕەئیسی و وێنەی ئەو هاوڵاتیانەی لەسەر فەرمانی ئەو کوژراون.
🎥 نیۆیۆرک ئامادەیە بۆ شەرمەزارکردنی ڕەئیسی
— ئێران وایەر (@kurdishiranwire) September 20, 2022
دار و دیوار و شاشە ئیلیکترۆنییەکانی شاری #نیۆیۆرک پڕ بووە لە ڕیزی تاوانەکانی #ئیبراهیم_ڕەئیسی و وێنەی ئەو هاوڵاتیانەی لەسەر فەرمانی ئەو کوژراون. دیاسپۆرای ئێرانی بڕیارە ئامادەبوونی ڕەئیسی لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئیدانە بکات. pic.twitter.com/SsdKGjLGBW
سەرۆککۆماری ئێران ڕۆژی ڕابردوو لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی "CBS"ـی ئەمریکی ڕۆڵی خۆی لە کوشتاری زیندانییە سیاسی و چەپەکاندا ڕەت نەکردەوە و بەرگری کرد لە کوشتاری هاوینی ٦٧ی ئەو زیندانییانە.
ئامادەبوونی ڕەئیسی لە نیۆیۆرک و بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ "نەدا ناشف"، سەرپەرشتیاری کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، نیگەرانیی دەربڕیوە سەبارەت بە سەرکوتی ناڕەزاییەکانی دژی کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن حکومەتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە