چەند ڕۆژی ڕابردوو وێنەی ژنێکی گەنج بە قژی بلۆندەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە، کە پشت لە کامێرا مووی سەری دەبەستێت و خۆی ئامادە دەکات بۆ بەرنگاربوونەوەی هێزەکانی حکومەت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠١، "مەسیح عەلینەژاد"، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی ژنان ڕایگەیاند، کە ناوی ئەو ژنە گەنجە "حەدیس نەجەفی"ـە و لە ناڕەزاییەکانی "مێهرشەهر"ـی کەرەجدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت کوژراوە.
۱)
— Masih Alinejad 🏳️ (@AlinejadMasih) September 25, 2022
نامش #حدیث_نجفی است دختری ۲۰ ساله، جسور و شجاع. دوستانش میگویند او دلش برای #مهسا_امینی شکست، واقعا خشمگین بود و میگفت کوتاه نمیام، من میشم مهسا.
همان دختری که موهایش را از پشت میبست تا برود وسط میدان اعتراض. او را با ۶ گلوله کشتند. حالا حدیث هم اسم رمز ماست علیه حکومت داعشی pic.twitter.com/NnJX6kufNW
بەگوێڕەی ئەو زانیارییانەی بڵاو کراونەتەوە، "حەدیس نەجەفی"، تەمەن ٢٣ ساڵ ڕۆژی ٣٠ی خەرمانان بە زەربی شەش گولـلە بریندار بووە و پاشان بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی "قائیم"ـی کەرەج گیانی لەدەستداوە.
خوشکی حەدیس لە لێدوانێکدا بۆ "مەسیح عەلینەژاد ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە و وتوویەتی، "تەنیا ٢٠ ساڵی تەمەن بوو، دڵی شکابوو لەبەر کوژرانی مەهسا ئەمینی و دەیوت ئەم جارە ئیدی ناکشێمەوە لە مافەکانم. کەچی بە زەربی شەش گولـلە کوشتیان."
میدیا ڕەسمییەکانی ناوخۆی ئێران ژمارەی کوژراوانی ناڕەزاییەکانی دژی کوژرانی مەهسا ئەمنییان بە ٣٥ کەس ڕاگەیاندووە، ئەو ناڕەزاییەانە لە ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانەوە دەستی پێکردووە و تا دێت چڕتر دەبێتەوە.
بەڵام بەپێی ئەو زنیارییانەی سەرچاوە ناحکومییەکان لە ناوخۆی ئێرانەوە بڵاوی دەکەنەوە ژمارەی کوژراوان زۆر زیاترە لەم ئامارە.
تێبینییەکەت بنووسە