close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ڕێکخراوی مامۆستایان لە کوردستان و گیلان: گیانمان فیدای قوتابیان

۱۵ ڕەزبەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕێکخراوی مامۆستایان لە کوردستان و گیلان: گیانمان فیدای قوتابیان

ئەمڕۆ ١٥ی ڕەزبەر لە ٢١ـەمین ڕۆژی ناڕەزاییەکانی دژی کۆماری ئیسلامی‌دا، ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان لە کوردستان و گیلان و ئەنجومەنی پشتگیریی منداڵان بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی جیاواز کاردانەوەیان پیشان دا بەرامبەر بە هەڵسوکەوتی توندوتیژی حکومەت بەرامبەر بە منداڵان و قوتابیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک لە مامۆستایانی شاری سەقز، سەردانی نەخۆشخانەیان کرد و لەگەڵ ئەوەی خوێنیان پێشکەش کردە بریندارانی ناڕەزاییەکان، بە بەرزکرنەوەی پانکارد هاوخەمییان دەربڕی بۆ خەڵکی زیان‌بەرکەوتوو، بەتایبەتی بۆ ئەو منداڵانەی ڕۆژی هەینیی هەفتەی ڕابردوو لە زاهدان درانە بەر گولـلە.

ئەو مامۆستایانە هەروەها ناوی ژینا ئەمینی و نیکا شاکەرەمی‌یان بە پانکار بەرز کردەوە و وتیان: "گیانمان فیدای قوتابیان."

هاوکات شەوی ڕابردوو ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان کە پێکهاتووە لە شارەکانبی مەریوان، سەوڵئاوا، دیواندەرە، سنە و کەڵاتەرزان، سەقز و زێویە و بیجار، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە و کوژرانی ژینا ئەمینی‌یان بەراورد کرد بە بیرەوەریی تاڵی هێرشەکانی داعش بۆسەر مرۆڤایەتی.

ئەو ڕێکخراوە هەروەها هۆشداریی دایە حکومەت بۆ بەکارهێنانی توندوتیژی دژی قوتابیان و منداڵان.

هاوکات داوای کرد کە هەموو ئەو خوێندکار و قوتابیانەی لەمیانەی ئەم ناڕەزاییانەدا دەستگیر کراون، بەخێراترین کات ئازاد بکرێن.

ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایانی گیلانیش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە سەرکوتی خوێنینی ناڕەزاییەکان دا و ڕایگەیاند، سەرەڕای هەموو بەدواداچوونە یاساییەکانی مامۆستایان، بەداخەوە حکومەت گوێی بیستنی داوا ڕەواکانیانی نەبووە.

ئەو ڕێکخراوە هەروەها ڕایگەیاندووە، کە مامۆستایانی گیلان گەیشتوونەتە ئەم دەرەنجامە کە حکومەت هیچ ئیرادەیەکی نییە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەپێی یاسا.

ئەنجومەنی پشتگیریی منداڵانیش لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی دایە حکومەت کە کۆتایی بهێنێت بە توندوتیژیی دژی منداڵان و ڕایگەیاند: "پەنجەتان لەسەر پەلەپیتکەی چەکەکانتان لابەن!"

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

کانونی مافی مرۆڤ ناسنامەی ١٨٢ گیان‌بەختکردووی ناڕەزاییەکان ئاشکرادەکات

۱۳ ڕەزبەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کانونی مافی مرۆڤ ناسنامەی ١٨٢ گیان‌بەختکردووی ناڕەزاییەکان ئاشکرادەکات