مۆڵەتی مانگنامەی یاسایی "ماف" کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی لە کوردستان بڵاو دەکراوە، هەڵوەشێندرایەوە. بڕیار بوو دەیەمین ژمارەی ئەم گۆڤارە بە ناوی "٧٠ ڕۆژ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ" بپەرژێتە سەر کێشە پێوەندیدارەکان بە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە دوای کوژرانی ژینا (مەهسا) ئەمینی و بە شێوەی پیدیئێف بڵاو بکرێتەوە. لە ڕاگەیاندنێکدا هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ئەم گۆڤارە لە ئینستاگرامی "ماف"دا ڕاگەیەندرا.
لە بەشێک لە ڕاگەیەندراوەکەی گۆڤاری "ماف"دا هاتووە کە ئەم هەواڵە ٩ی سەرماوەز، لە لایەن جێگری فەرهەنگی و میدیایی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان ڕاگەیەندراوە. هەروەها هێشتا هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بڵاو کردنەوە بە شێوەی فەرمی لە لایەن دەستەی چاودێرییەوە بە بەڕێوەبەری ئەم ئەم گۆڤارە ڕانەگەیەندراوە. لەم ڕاگەیەندارەدا باس لەوە کراوە کە "ڕاگەیاندنی تەلەفۆنی و زارەکی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ئەم گۆڤارە و ڕانەگەیاندنی فەرمی و نایاسایی سەرپێچی کردنێکی نوێیە."
سەرچاوەکانی "ئێرانوایەر" ڕایانگەیاندووە سێ کەس و دیزاینەرێک لەم گۆڤارەدا چالاکی دەکەن. "حەمید نیکخا" گرافیست و دیزاینەری ئەم گۆڤارە هاوڵاتی خەڵکی "مەریوان" ٢٨ی خەزەڵوەر، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ زیندانی "فەشافوویە"(تارانی گەورە) گوازرابووەوە. کە لە ١٤ی سەرماوەز، بە دانانی بارمتە ئازاد بوو. نیکخا بە بۆنەی وێنە گرافیتییەکانییەوە سیامیەکی ناسراوە.
بە وتەی سەرچاوەی "ئێرانوایەر" حەوتووی ڕابردوو و دوای بڵاو بوونەوەی ڕووبەرگی دەیەمین ژمارەی ئەم گۆڤارە، بەرپرسانی ئەم گۆڤارە لە لایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانەوە بانگهێشت کران و پێیان ڕاگەیەندرا کە بڵاو کردنەوەی فایلی پێدیئێف ی ئەم ژمارەیە ڕێگەپێنەدرواوە.
گۆڤاری ماف ئۆرگانی "دامەزراوەی یاسایی زانایانی مافی کوردستان" بەڕێوەبەری گشتیەکەی "جەبار تەهماسبی"یە و یەکەمین ژمارەی لە خەرمانانی ١٣٩٧، بڵاو کرایەوە. هەروەها ئەم گۆڤارە جگە لە کوردستان لە پارێزگاکانی کرماشان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ئیلام بڵاو دەکرایەوە.
لە چەند ژمارەی چاپ کراوی ئەم گۆڤارەدا بە شێوەی تایبەتیی و پسپۆڕانە بە ڕوانگەیەکی یاسایی و بە قەڵەمی پارێزەرانی دیاری پارێزگا، ناوچە و وڵات لەسەر بابەتی جیاواز لەوانە "زەمین"، "مافی ژنان"، مافی کەمینەکان"، "زمانی دایکی"، "ڕۆژنامەوانی"، "بەشداری سیاسی"، "بابەتەکانی گەشەپێدان، ئابووری، فەهەنگی و … کوردستان" تاوتوێ کراوە.
تێبینییەکەت بنووسە