"موژگان کاوسی"، توێژەر، وەرگێڕ و نووسەری کورد لە لایەن دادگای شۆڕشی سارییەوە بە "ئەفساد فیلئەرز، بڵاو کردنەوەی درۆ و هاندانی خەڵک بۆ جەنگ و کوشتار و هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی دژبەر" مەحکووم کراوە و لە بەردەم هەڕەشەی لەسێدارەدان دایە.
ئەم توێژەر، وەرگێڕ و نووسەرە کوردە، ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکاندا دەستگیر کرا و ڕۆژی ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ لە دادگای شۆڕشی ساریدا مەحکووم کرا.
موژگان کاوسی پێشتریش دەستگیر کراوە و زیندانی سیاسیی بووە.
خاتوو موژگان کە یەکێک لە شوێنکەوتانی ئایینی یارسانە، ڕایگەیاندووە کە بەردەوام لە زینداندا بە شێوەی جۆراوجۆر ئەشکەنجەی ڕۆحیی وەک پشکنینی جەستەیی و ڕووت کردنەوەی تەواوەتی، بێ ڕێزیی زمانی و… کراوە.
کتێبی "ئەنفال و سەربوردەی تەیموور، تاقە بەجێماوی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ژنان و منداڵە ئەنفال کراوەکان" لە وەرگێڕانی موژگان کاوسی لە ساڵی ١٣٨٩دا چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئەم نووسەرە یارسانییە هەروەها دەرهێنەری فیلمێکی دێکۆمێنتاریی لە ژێر ناوی "هیوا" بووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە