"کەمپەینی هێنانەدەرەوەی پارە لە بانکەکان" یەکێک لە تازەترین هەڵمەتەکانە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەڕێ خراوە؛ هەڵمەتێک کە ئامانجەکەی، گوشارهێنانە بۆسەر ڕێکخراوی ئابووریی کۆماری ئیسلامی و شێواندنی سیستمی بانکیی ئەو وڵاتە.
بەڵام ئەم هەڵمەتە لە دۆخی ئێستادا چەندە دەتوانێت سەرکەوتوو و کاریگەر بێت؟
***
ئایا "کەمپەینی هێنانەدەرەوەی پارە لە بانکەکان" لە بارودۆخی ئێستادا دەتوانێت سەرکوتوو و کاریگەر بێت؟
وڵامدانەوەی ئەم پرسیارە بەندە بەوەوە کە سەرکەوتنی ئەم هەڵمەتە چۆن هەڵبسەنگێنین. ئەگەر ئەم کەمپەینە بە خەباتێکی مەدەنی بزانین، پێوەری هەرڵسەنگاندنەکەی، پشتیوانیی گشتییە. هەر لەبەر ئەمە نابێت بە دوای کۆمەڵێک نیشانەی وەک درووست بوونی سەرەی دوور و درێژ لە بانکەکان و دەزگاکانی عابربانک و بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە کورتهێنانی پارەی وشک لە بازاڕدا بین.
ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە شێوەیەکی پەرتەوازە لێرە و لەوێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیدا بڵاو کراونەتەوە، دەری دەخەن کە گرووپگەلێکی خەڵک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی بانکەکانیان کردووە و بەشێک لە پارەکانیان لە حیسابە بانکییەکانیان هێناوەتە دەرەوە.
ئەم هەڵمەتە چ کاریگەریەک لەسەر ئابووریی کۆماری ئیسلامی و تۆڕی بانکییی ئەو وڵاتە دادەنێت؟
١-ئاڵناگاریی ئیداری: بێ گومان سەردانی گرووپێکی گەورەی خەڵک لە بانکەکان و داخوازیی هێنانەدەرەوەی پارەکانیان لە حیسابی بانکی، لە ڕووی ئیدارییەوە، تۆڕی بانکیی وڵاتەکە تووشی کێشە و گرفت دەکات؛ هەر لەبەر ئەم هۆکارە ساکارە کە قەبارەی پارەی نەختی بە مانا هەرە باوەکەی پارەی وشک، بەرتەسک و سنووردارە.
بەپێی ئامارە فەرماییەکان، کەمتر لە سەتا دووی کۆی پارە خەوتووەکان لە ئێران، پارەی وشک و فلسەکانە کە دەگەڕێن، ئەویش هەمووی بە دەست بانکەکانەوە نییە.
باسی کورتهێنانی پارەی وشک تەنیا کورت ناکرێتەوە بۆ ئەم هەڵمەتە، چونکە ئەزموون نیشانی داوە لە هەندێک کاتی وەک ڕۆژانی کۆتایی ساڵ کە داخوازی بۆ پارەی وشک و نەختی زیاد دەکات، بانکەکان زیاتر تووشی کێشە و گرفت دەبنەوە و ناتوانن وڵامدەرەوەی داخوازیی مشتەرییەکانی خۆیان بن.
لە وەها بارودۆخێکدا دەشێت چاوەڕێی ئەوە بکەین تەنانەت ئەگەر بەختی پێشوازی کردن لەم هەڵمەتە زۆریش نەبێت، بانکەکان بۆ وڵامدانەوەی مشتەرییەکانیان لەگەڵ ئالنگاریی ئیداریدا ڕووبەڕوو دەبنەوە و بۆ پێدانی پارەی وشک سنوورێکی تایبەت دیاری دەکەن.
٢-ئالنگاریی داهات: یەکێک لە سەرچاوەکانی داهاتی بانکەکان، پسولەی کارکردە بانکییەکانە. لە بریی هەر مامەڵەیەک، بڕە پارەیەکی دیاری کراو کە زۆریش نییە، وەک پسولەی بانک کەم دەکرێت. لە ئاکامدا ئەگەر خەڵک لە باتی بەکارهێنانی کارتە بانکییەکان یاخود حیسابە بانکییەکان پارەی نەختی خۆیان بەکار بهێنن، بەشێک لە داهاتی بانکەکان کەم دەکات.
بەراوردێکی ورد سەبارەت بە قەبارەی پسولەی تۆڕی بانکیی ئێران لە بەردەستدا نییە بەڵام لێکۆڵینەوەکان لەسەر پسولە داراییەکانی بانکە بوورسییەکان نیشانی دەدات کە بە شێوەی مامناوەند دەوری لە سەتا ١٠ی داهاتی کارکردیی بانکەکان لەسەر پسولەیە. ئەم ژمارەیە دەشیت لە ساڵدا تا چەند هەزار میلیارد تمەن بێت کە ژمارەیەکی قەبە و بەرچاوە. بەم پێیە، ئەم هەڵمەتە بە مەرجی بەردەوام بوون دەتوانێت ژیانێکی گەورە لە پەیکەری سیستمی بانکیی وڵاتیەکە بکات.
هێنانەدەرەوەی پارەی نەختی چ کاریگەرییەکی لەسەر ئابووریی ئێران هەیە؟
ئەم کەمپەینە ئەگەر بەرتەسک بکرێتەوە بە گۆڕینی پارە خەوتووەکانی بانک بۆ پارەی وشک، لانیکەم لەبەر سێ هۆکار کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر ئابووری نییە: یەکەم، ئەمەی کە قەبارەی پارەی وشک لە چاو کۆی پارەکە سنووردارە. هەر وەک باس کرا، قەبارەی پارەی وشک کەمترە لە سەتا دووی کۆی پارە خەتووەکان. دووهەم ئەوەی کە بە هۆی کەمبەها بوونی ڕیاڵ، ئەگەری ئاڵوێر لەگەڵ پارەی نەخت بەرتەسک و سنووردارە؛ بۆ نموونە تاکەکان بۆ کڕینی کاڵا و ئەو خزمەتگوزاریانەی کە نرخەکەیان ٥٠ یان ١٠٠ میلیۆن تمەنە، پێویستە قەبارەیەکی زۆری پارە لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن کە بە بەراورد لەگەڵ بەکارهێنانی کارتی بانکی، هێندە هاسان و متمانەپێکراو نییە.
سێهەم ئەوەی کە تەنانەت ئەگەر گریمانەکە بەکارهێنانی ئەمەیش بێت، هیچ گەرەنتییەک نییە کە فرۆشیاران هەمان ئەو پارە وشکانەی کە وەریگرتووە، نەخەنەوە سەر حیسابە بانکییەکانی خۆیان.
ئەم کەمپەینە ئەگەر دەرهێنانی پارەی نەخت تێپەڕێنێت، چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر ئابووری؟
بەڵام ئەگەر ئەم هەڵمەتە کورت بکرێتەوە بۆ دەرهێنانەوە پارەی نەخت و بەرین بوونەوەکەی ببێتە گۆڕینی حیسابە بانکییە پارە خەوێنراوە پاشەکەوت کراوەکان بۆ حیسابی ئاسایی، دەتوانێت ئەنجامەکەی بەرز بوونەوەی هەڵاوسان بێت.
نەختینەیی بە مانای کۆی پارەی کارپێکراوی وڵاتە کە پێکهاتووە لە دوو بەشی "پارە" و "شێوەپارە". پارە کۆمەڵەیەک پارەی وشک و خەوێنراو و پاشەکەوتەکان یاخود حیسابە ئاساییەکانە کە بە خێرایی دەکرێت لە ئاڵوێرەکاندا بەکار بهێنرێن.
شێوەپارە زیاتر پێکهاتووە لە پارە خەوتووە پاشەکەوت کراوە کورتماوە و درێژماوەکان و پارە خەوێنراوەکانی قەرزولحەسەنە کە زیاتر پرۆسەی نەخت کردنەوەکەی ئاڵۆزتر و درێژخایەنترە. بەپێی ئامار، دەوری دوو لەسەر سێی نەختینەیی پشکی شێوە پارە و یەک لەسەر سێیشی پشکی پارەیە.
کاتێک حیسابەکانی پاشەکەوت دەگۆڕێن بۆ حیسابە ئاساییەکان، لە ڕاستیدا پشکی پارەی نەختی زیاد و پشکی شێوە پارە کەم دەبێتەوە؛ ئەمە هاندەرێکی گەورەی هەڵاوسانە.
پارەکان تا کاتێک کە وەک پارەی خەوێنراوی پاشەکەوت لە حیسابە بانکییەکاندان، کاریگەرییەکی هەڵاوسانیی هێندە ڕاستەوخۆیان نییە؛ هەر وەک چۆن لە مەودای نێوان ساڵانی ١٣٩٣ تا ١٣٩٦دا سەرباری بەرز بوونەوەی نەختینەیی بە هۆی کۆنتڕۆڵی نەختینەیی لە پارە خەوێنراوە پاشەکەوتەکاندا، دەوڵەت توانیبووی هەڵاوسان کۆنتڕۆڵ بکات بەڵام هەر کە پرۆسەی گۆڕانی شێوە پارە بە پارە لە کۆتایی ساڵی ١٣٩٦دا دەستی پێکرد، بەربەستی نەختینەییش تێکشکا و شەپۆڵێکی هەڵاوسانی تووند بە دوایدا بەسەر ئێراندا هات.
ئەو پارانەی کە گوازرابوونەوە بۆ حیسابە بانکە ئاساییەکان، بە خێرایی ڕژایە نێو بازاڕەکانەوە. بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و دراو بە شێوەیەکی سرووشتی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نەختینەیی و بنەڕەتی پارەیی و بە دوایدا هەڵاوسان.
دەوڵەت یان خەڵک، كێ لە هەڵاوساندا زیانی زیاتری بەردەکەوێت؟
هیچ دەوڵەتێک لە بارودۆخی ئاسایی لە هەڵاوسان وەک یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی نادڵنیایی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی قازانج ناکات بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی دراو لە کورتماوەدا دەتوانێت بۆ ئەو دەوڵەتانەی گیرۆدەی کورتهێنانی بوجەن، خێروبێرێکی کاتیی بێت؛ بۆ نموونە گریمانی ئەوە بکەن دەوڵەت دەبێت تا کۆتایی ساڵ ١٠ میلیارد دۆلار پارەی نەوت بۆ پێدانی بڕە پارەیەکی دیاری کراو بۆ مووچەی کارمەندان و خانەنشینان بگۆڕێتەوە بە ڕیاڵ. بێ گومان هەرچی نرخی ڕیال بەرزتر بێت، دەتوانێت بە دۆلارێکی کەمتر ئەم کارە بکات. بەڵام ئەم کارە لە مامناوەند و درێژماوەدا قازانجی بۆ دەوڵەت تێدا نییە، چونکە دەبێت لە بوجەی ساڵی داهاتوودا، مووچەکان و حەقدەستەکان هاوتەل لەگەڵ هەڵاوساندا زیاد بکات. لە دەرەنجامدا، دەکەوێتە نێو بازنەی بەتاڵی کورتهێنانی بوجە و هەڵاوسان کە دووپات بوونەوەی بەردەوامی دەتوانێت دەوڵەت پێوە بکات.
بەڵام لە لایەکیترەوە، هەڵاوسان لەسەر ژیان و بژێویی کۆمەڵگا و بە شێوەی تایبەتی لەسەر چینە کەم داهاتەکان کاریگەریی کوشندەی هەیە. بە تایبەت لە بارودۆخێکی وەک کۆمەڵگای ئێراندا کە بەپێی بەراوردە فەرمییەکان، بەشێکی گەورەی کۆمەڵگا لە ژێر هێڵی هەژاریی ڕەها لە بەردەم برسێتی و بێخۆراکیدا گیری خواردووە.
کۆمەڵگای ئێران لانیکەم چوار ساڵە کە لەگەڵ هەڵاوسانی لە سەتا ٤٠دا بەرەو ڕووە. لە بارودۆخێکی وەهادا، جەهێشی هەڵاوسان دەتوانێت دۆخەکە لەمەی ئێستایش خراپتر بکات؛ دۆخێک کە لەبەر هەڵاوسان، باری ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی و نائارامییە نێوخۆیی و ناسەقامگیرییە دەرەکییەکان چاوەڕوانییە هەڵاوسانییەکانی گەیاندۆتە بەرزترین ئاستی خۆی و کۆمەڵگای ئێرانی خسۆتە بەردەم کەوتن لە بواری داڕمانی ئابووریدا.
هەڵبەت دەبێت بزانین کە هەبوون یا نەبوون کەمپەینی هێنانەدەرەوەی پارە لە بانکەکان، ئاسۆگەی ئابووریی ئێران ناڕوونە و دیار نییە پانتایی ئەم قەیرانە تا کوێ دەکشێت و چ داهاتوویەک چاوەڕێی ئابووریی ئێران لەو دیوی سیستمی بانکی و تەنانەت کۆی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەکات.
تێبینییەکەت بنووسە