close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان؛ وێنەی ژینا (مەهسا) ئەمینی لە گۆڤاری ئێڵی فەڕەنسا

۶ ڕێبەندانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دوو ژنی هونەرمەندی ناسراوی دەرەوەی ئێران بە ناوەکانی "گۆڵشیفتە فەرهانی" و "زەر ئەمیرئیبراهیمی"، قبووڵیان کردووە بۆ پشتیوانی کردن لە ناڕەزایەتییەکان، بەشداری لەم تایبەتنامەیەدا بکەن.
دوو ژنی هونەرمەندی ناسراوی دەرەوەی ئێران بە ناوەکانی "گۆڵشیفتە فەرهانی" و "زەر ئەمیرئیبراهیمی"، قبووڵیان کردووە بۆ پشتیوانی کردن لە ناڕەزایەتییەکان، بەشداری لەم تایبەتنامەیەدا بکەن.
هەروەها گوڵشیفتە فەراهانی و زەر ئەمیرئیبراهیمی پشتیوانی دەکەن لە "نیلوفەر شاکری"، ناڕازییەکی ٢٩ ساڵان کە لە کاتی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان لە کەرەج دەستگیر کرا.
هەروەها گوڵشیفتە فەراهانی و زەر ئەمیرئیبراهیمی پشتیوانی دەکەن لە "نیلوفەر شاکری"، ناڕازییەکی ٢٩ ساڵان کە لە کاتی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان لە کەرەج دەستگیر کرا.

گۆڤاری"ئێڵ (Elle)"ی فەڕەنسا بە نیازە بۆ پشتیوانی کردن لە ژنانی ناڕازی ئێران تایبەتنامەیەک بە ناوی "دەنگیان بن" بڵاو بکاتەوە. 

بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە، دوو ژنی هونەرمەندی ناسراوی دەرەوەی ئێران بە ناوەکانی "گۆڵشیفتە فەرهانی" و "زەر ئەمیرئیبراهیمی"، قبووڵیان کردووە بۆ پشتیوانی کردن لە ناڕەزایەتییەکان، بەشداری لەم تایبەتنامەیەدا بکەن. 

 

 ئەم دوو هونەرمەندە لە حاڵێک‌دا وێنەی ژینا (مەهسا) ئەمینی کچێكی گەنجی ٢٢ ساڵان، کە لە گرتووخانەی گەشتی ئیرشاد گیانی لەدەست دا و کوژرانی بووە دەسپێکی ناڕەزایەتییەکان و دروشمە سەرەکییەکەی "ژن، ژیان، ئازادی"ـە گرتووە بە دەستیانەوە وێنەکەیان لە ئەکاونتی تویتەری ئەم گۆڤارەدا بڵاو کراوەتەوە.

دەوترێت ئامانج لە بڵاو کردنەوەی ئەم تایبەتنامەیە "بەنگەوازێکە بۆ پشتیوانی کردن لەو ژن و پیاوە ئازایەنەی کە هێشتا بوێرانە سەرپێچی لەم  ڕژیمە ستەمکار و زاڵمە دەکەنەوە."

هەروەها گوڵشیفتە فەراهانی و زەر ئەمیرئیبراهیمی پشتیوانی دەکەن لە "نیلوفەر شاکری"، ناڕازییەکی ٢٩ ساڵان کە لە کاتی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان لە کەرەج دەستگیر کرا. 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئاماژە بە مەرگی بەرجام دەکات

۵ ڕێبەندانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئاماژە بە مەرگی بەرجام دەکات