close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ناڕەزایەتییە پیشەییەکان؛ خانەنشینان و پەرەستاران هێشتا شەقامەکانیان چۆڵ نەکردووە

۲۸ خاکەلێوەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
کرماشان، گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانمی کۆمپانیانی موخابراتت
کرماشان، گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانمی کۆمپانیانی موخابراتت
خوراسانی باکوور، گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانمی کۆمپانیانی موخابرات
خوراسانی باکوور، گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانمی کۆمپانیانی موخابرات

لە یەکەمین کاتژمێرەکانی ساڵی نوێ لە ئێران خولی نوێی ناڕەزایەتییە پیشەییەکانی کرێکاران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کێشەی بژێوی ژیان و ئابووری دەستی پێ‌کرد و تا ئێستا بەردەوامە.  

ئەمڕۆ دووشەمە لە درێژەی بەڕێوەچوونی ئەم کۆ بوونەوانە کە لە لایەن شارەزایانی ئابووری سەبارەت بە زیاد بوونی لەڕادەبەردەری هەڵاوسان و گران بوونی کاڵا سەرەکییەکان پێش‌بینی کرابوو خانەنشینانی  کۆمپانیای موخابراتی ئێران لە پارێزگاکانی کرماشان، خوراسانی باکوور و خوزستان هاتنە شەقامەکانەوە. 

کۆمەڵێک لە خانەنشینانی کۆمپانیایی موخابراتی پارێزگای کرماشان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دۆخی خراپی بژێوی ژیان وڵام نەدانەوەی داواکارییەکانیان لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی موخابراتی ئەم پارێزگایە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد. 

بەپێی ڕاپۆرتی یەکێتیی ئازادی کرێکاران ئامادەبووان لەم گردبوونەوەدا داوای جێبەجێ کردنی تەواو و بەبێ کەم‌وکورتی ڕێساکانی دامەزراندن و کارمەندانیان بەپێی پەسندکراوی ١٣٨٩ کرد. 

هاوکات ژمارەیەک لە خانەنشینانی موخابراتی پارێزگای خوراسانی باکوور  بە هۆکارگەلی هاوشێوە، لە بەردەم بینای ناوەندی موخابراتی پارێزگا لە شاری بوجنورد گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.

هەروەها چەندین گرتە ڤیدیۆ لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینانی موخابراتی پارێزگای خوزستان کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر جێبەجێ نەکردنی داخوازییەکانیان لە بەردەم بینای ناوەندی موخابراتی ئەم پارێزگایە کۆ ببوەنەوە بڵاو کراوەتەوە. 

ئەوان هاوکات لەگەڵ وتنەوەی دروشم  داوی جێبەجێ کردنی بیمەی تەواو و گێڕانەوەی زیانە پاشەکەوت کراوەکانیان و هەروەها بەپێی پەسەندکراوی ١٣٨٩ داوای جێبەجێ کردنی تەواوی ڕێساکانی دامەزراندن و کارمەندانی کۆمپانیای موخابراتیان کرد. 

هەروەها جگە لەمانە لە پارێزگاکانی تاران، گوڵستان، ئەسفەهان و ئەلبورز گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لەم شێوەیە لە لایەن کۆمەڵێک لە خانەنشینانی کۆمپانیای موخابرات لەم پارێزگایانە بەڕێوەچوو.

هەروەها ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک لە خانەنشینان و مووچەخۆرانی تەئمینی ئیجتماعی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دۆخی خراپی بژێوی ژیان و پەسەندکراوی شورای باڵای مووچە، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی تەئمینی ئیجتماعی شارەکان‌دا گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد. 

ناڕەزایەتی ئەم خانەنشینانە لە شارەکانی ئەسفەهان، بابول، کرماشان بەڕێوە چووە. لە پاریزگای خوزستان خانەنشینانی کرێکاری تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی شووش، ئەهواز و شووشتەر گردبوونەوەی هاوشێوەیان بەڕێوەبرد. 

هەروەها خانەنشینانی ڕادیۆ و تێلێویزیۆن ئەمڕۆ لە تاران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کێشەکانی بژێوی ژیان و چارەسەر نەکردنی داخوازییەکانیان لە لایەن بەرپسانەوە لە بەردەم مزگەوتی بیلال گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە. برد. 

 

کۆ بوونەوەی پەرەستاران

لە بەشێک لە شارەکانی ئێران مووچەی دواکەوتووی پەرەستاران بووە هۆی ئەوەی تا دوای تێپەڕ بوونی ٢٨ ڕۆژ لە ساڵی ١٤٠٢ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە ببەن. 

ئەمڕۆ دووشەمە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی پارێزگای قەزوێن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر چارەسەر نەکردنی داواکارییەکانیان بە وتنەوەی دروشم لە بەردەم بینای پارێزگای ئەم شارە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد. 

پەرەستارانی زانستی پزیشکی پاریزگای قەزوێن لە ساڵی نوێ‌دا بۆ حەوتەمین جار لە بەردەم بێنای پارێزگاری ئەم شارە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد. 

یەکێک لە هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم گردبوونەوەیە، ناڕەزایەتی دەربڕین بوو بەرامبەر بە جێبەجێکردنی یاسای پەسەندکراوی خزمەتگوزاری پەرستاران و ناردنی بڕە پارەیەکی کەم بۆ سەر حسابەکانیان.

ناڕازیان دەڵێن چاوەڕێ دەکەین تا بەر لە مانگی گوڵان، ڕێسای پەیوەست ڕاست‌ بکرێتەوە و بەپێی ئەو خزمەتگوازایانەی ئەنجامی دەدەین، مووچەمان بۆ بخرێتە سەر حیسابەوە. ئەوان پێیان وایە ئەم شێوازە لە پارەدان بە مانای پشتگوێخستنی هەوڵی شەو و ڕۆژەی پەرستاران لە سەردەمی کۆرۆنادا بووە و هیوا و ئۆمیدی لای ئەو هێزە ماندوونەناسانە لەناوبردووە.

لە پارێزگاکانی لۆرستان و قۆم گردبوونەوەی هاوشێوە بەڕێوە چووە. 

پەرەستارانی ناڕازی لە کاتی گردبوونەوەکان‌دا لە قۆم دروشمەکانی "پرستار هشیار است، از تبعیض بیزار است"یان وتەوە. 

ئەم گرووپە بەرامبەر جێبەجێ کردنی ناتەواوی یاسای تەعرەفەی خزمەتگوازی پەرەستاران ناڕەزایەتیان دەربڕی. 

پەرەستارێک لەم کۆبوونەوەدا وتوویەتی حکوومەت لە تەعرەفەی پارەدانی پەرەستاران‌دا سەرپێچیەکی زۆری کردووە: "بۆ ١٩٧ کاتژمێر کاری ئیجباری و ١٥٥ کاتژمێر کاری زیادە، یەک میلیون و ٨٠٠ هەزاری تمەن تەعرەفەی خزمەتگوزاری پەرەستارانمان وەرگرتووە!"

سەرباری ئەمانە جگە لە داواکاری حەقدەست و مووچەی دواکەوتووی کرێکاران، نائەمنی کار، دەرکردن و کەم کردنەوەی کرێکاران و دابین‌کردنی ئاسایش لە شوێنی کاردا لە کێشەکانی دیکەی مووچەخۆران لە کارگە جیاوازەکانە. 

یەکێتیی ئازادی کرێکاران ڕۆژی یەکشەمە ٢٧ی خاکەلێوی ١٤٠١ لە ڕاپۆرتێکی کورت‌دا نووسی: "٨ مانگ دەبێت کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی ئابادە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و بەهۆی نەدانی پارەی بیمەوە دەفتەرچەی بیمەی تەئمینی ئیجتماعییەکەیان پووچەڵ بووەتەوە."

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بەڕێوەبەری ئەم کارگەیە لە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠١، ٨ کرێکاری ئەم کارگەیەی کە بەرامبەر پێنەدانی مووچەکانیان ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو دەرکردووە. 

دەرکردنی ئەو کرێکارانەی نەترسانە بەدواداچوونیان بۆ داواکاریییەکانی خۆیان و هاوکارەکانیان دەکرد هەوڵێکە نەک تەنیا چەندین  جار لە لایەن بەڕێوەبەری کارگەکان ڕووی داوە بەڵکوو ئەم کارگەیە تەنیا لە هەشت مانگی سەرەتای ساڵی ١٤٠١، نزیکەی ١٧٨ هەزار تۆن بەرهەمهێنانی هەبووە و بەراورد دەکرێت لانیکەم ١٤٠ میلیارد تمەن داهاتی هەبووە.

سەرباری ئەمە حەقدەستی کرێکاران کە بە زۆر دەگاتە دوو میلیارد تمەن پشتگوێ خراوە. 

بەڕێوەبەرانی کارگەی چیمەنتۆی ئابادە بە شایەتی کرێکاران بۆ زیاتر کردنی داهاتی خۆیان سووتەمەنی مازووت بەکار دەهێنن کە ئەمەیش زیانێکی قەربوو نەکراوە بە سروشتی ناوچەکە دەگەیەنێت ولە لایەن بەرپرسانی پارێزگای فارس لەسەر ئەم بابەتە، هیچ هۆشدارییەکیان پێنەدراوە. 

هەواڵدەری ئیلنا لە ڕاپۆرتێک‌دا بێکار بوونی نزیکەی ٣٠ کەس لە کامەندانی کۆمپانیای گەشەپێدانی دیدار ئێرانیانی لە دسەپێکی ١٤٠٢دا ڕاگەیاند. 

هۆکاری بێکار بوونی ئە کرێکارانە نوێنەکردنەوەی گرێبەست و نەبوونی خواست لە لایەن خاوەن کارەوە ڕاگەیەندراوە. 

فەرمانبەرانی دەرکراوی ئەم کۆمپانیایە کە بەشێکن لە لقی بانکی دەی، دەڵێن، ڕەنگە لە کۆتایی مانگی خاکەلێوەدا کارمەندانی دیکەش لە کارەکانیان دووربخرێنەوە. 

دەوترێت لە کۆتایی ساڵی ١٤٠١، جگە لەو هێزانەی دەرکراون، لەگەڵ تەواوی هێزەکان گرێبەستێکی سێ مانگە واژۆ کراوە، بەڵام دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی گشتی بانکی دەی لە سەرەتای ساڵ‌دا، کۆمپانیاکە گرێبەستە سێ مانگەکەی پووچەڵ کردەوە و سەر لەنوێ گرێبەستێکی یەک مانگەی لەگەڵ هەموو هێزەکاندا واژۆ کرد، و بە شێوەی کرداری هێزەکانی ئەم کۆپانیانەی خستە دۆخێکی هەڵپەسێراوییەوە. 

هەروەها ئیلنا سووتانی لانیکەم شەش کڕیکاری کەرگەیەکی ئاوکاری پارچەکانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی تاران و لە کاتی ڕوودانی ئاگر کەوتنەوەدا لە کارگەیە ڕاگەیاند. 

مەلەکی وتەبێژی ئاگرکوژێنەوە و خزمەت گوزاری سەلامەتی شارەوانی تاران سەبارەت بەم بابەتە وتوویەتی: "بە هۆی ئەم ڕووداوەوە کە پاش‌نیوەڕۆی ٢٨ی خاکەلیوە لە کارگەیەکی ئاوکاری لە شەقامی دەماوەند، لە ڕۆژهەڵاتی تاران ڕووی داوە؛ شەش کەس سووتاون کە جگە لە دوو کرێکار کە سووتاوییەکەیان قووڵ نەبووە چارەسەر کراون و چوار کەسی دیکەیان ڕێژەی سووتاوییەکایان زۆر بووە و دۆخی دووانیان خراپ ڕاگەیەندراوە."

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

چالاکانی پیشەیی لە ئێران؛ چالاکێکی کرێکاری به ئەفساد فیلئەرز مەحکووم کرا

۲۸ خاکەلێوەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
چالاکانی پیشەیی لە ئێران؛ چالاکێکی کرێکاری به ئەفساد فیلئەرز مەحکووم کرا