"حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان"، وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسی، کە سەفەری بۆ بەیروت کردبوو، وتوویەتی لە ئەگەری بەدەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل بە دژی غەزە، ئەگەری کرانەوەی بەرەی نوێ لەم جەنگەدا هەیە.
ئەمیرعەبدوڵاهیان کە شەوی پێنجشەمە ۲۰ی مانگی ڕەزبەر هاوکات لەگەڵ تێکهەڵچوونەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل، سەردانی بەیروتی کرد، و بە نیاز بوو پێنجشەمە بچێته سووریا، بەڵام دوای بوردمانکردنی فرۆکەخانەی دەمشق لە لایەن ئیسرائیلەوە پلانی سەفەرەکەی بۆ بەیروت گۆڕا.
وەزیری دەروەی کۆماری ئیسلامی لە فڕۆکەخانەی بەیروت لە لایەن ڕێبەرانی حەماس، جیهادی ئیسلامی و هەروەها ژمارەیەک لە کاربەدەستانی حیزبوڵای لوبنان پێشوازی لێ کرا. ئەمیرعەبدوڵاهیان لە فڕۆکەخانەی بەیروت وتی: "بە لەبەر چاو گرتنی بەردەوامیی دەستدرێژییەکان، تاوانە جەنگییەکان و گەمارۆی غەزە، کرانەوەی بەرەکانی دیکە ئەگەرێکی ڕاستەقینەیە. لەگەڵ بەرپرسە لوبنانییەکان سەبارەت بە دۆخی غەزە گفتوگۆ دەکەم. ئێران بە توندی درێژە بە پشتیوانیی سیاسی و میدیایی خۆی لە خۆڕاگری فەلەستین دەکات."
بە هۆی هێرشی چاوەڕوان نەکراو و لەناکاوی میلیشیاکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە سەر لە بەیانی ڕۆژی شەمە لانیکەم یەک هەزار و سێسەد کەس کوژراون و ژمارەیەک لە هێزە نیزامی و مەدەنییەکانیش لە لایەن ئەم هێزاونەوە بە دیل گیراون. هەڕوەها ڕۆژی ڕابردوو جەو بایدەن سەبارە بە هێرشی حەماس وتی، چەند ڕۆژی ڕابردوو شایەتی وێنەی تووندوتیژی ترسناک و "شەیتانی" بووە کە زیاتر لە هەوڵەکانی گرووپی حکوومەتی ئیسلامی، "داعش" لە عێراق و سووریا، "ترسناک"ترە.
لە حاڵێکدا حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان ئەگەری کرانەوەی بەرەیەکیی نوێی بە دژی ئیسرائیل ڕاگەیاندووە کە جەو بایدەن، سەرۆک وەزیرانی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو بە ئاماژە کردن بە جێگر کردنی هێزە نیزامییەکانی ئەمریکا لە دەریای ناوەڕاست و ناوچەکە لە کاردانەوە بەرامبەر بە هێرشەکانی ڕۆژی شەمەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل وتی: "ئێمە بە ڕوونی بە ئێرانییەکانمان ڕاگەیاندووە کە وریا بن."
ڕۆژنامەی یەدیۆت ئەهرۆنۆت شەوی دووشەمە ڕایگەیاند کە ئیسرائیل هۆشداری داوە بە حیزبوڵای لوبنان ئەگەر بە پشتیوانی حەماس بچێتە جەنگەوە، ئەم گرووپە و ڕێبەرانی "هەموو هێزی ئەرتەشی ئیسرائیل و لە پاڵ ئەوەشدا هێز و توانی ناوی دەریایی ئەمریکا کە ڕەوانەی ناوچەکە کراوە"، دەبینن. ئیسرائیل لە ڕێگەی فەڕەنسا لەسەر ئەم بابەتە هۆشداری داوەتەوە سکرتێری حیزبوڵای لوبنان.
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە لە ڕۆژی پێنجشەمە و سەر لە بەیانی چڕتر بۆتەوە و ئەم هێرشانە تا ئێستا زاتر لە یەک ١٥٠٠ کوژاوی لێ کەوتۆتەوە و بە سەدان هەزار کەس ماڵەکانیان بەجێهێشتووە.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەمە ڕایگەیاند زیاتر لە ٤۲۳ هەزار کەس لە ئێستادا بە هۆی هێرشی نیزامی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە مەجبوور بوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن. ئۆفیسی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤ دۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ژمارەی ئاوارەکانی غەزە لە کۆتایی ڕۆژی پێنجشەمە ٨٤ هەزار کەسی دیکەی پێ زیاد کراوە و لە ئێستادا گەیشتۆتە ٤۲۳ هەزار و ۳۷٨ کەس.
هاوکات وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەرتەشی ئیسرائیل سەر لە بەیانی هەینی ئەم ڕێکخراوەی ئاگادار کردۆتەوە کە سەرجەم هاوڵاتیانی فەلەستینی دانیشتووی باکووری غەزە دەبێت لە ماوەی ۲٤ کاتژمێری داهاتووا ئەم ناوچەیە چۆڵ بکەن. ئەم وتەبێژە ڕاگەیاندووە: "نزیکەی یەک میلیون و ۱۰۰ هەزار کەس لە باکووری غەزە دەژیێن.
دوای کاتژمێرێک ئەرتەشی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە داوای لە دنیشتووانی غەزە کرد "بۆ پارێزگاریی لە ئەمنییەتی خۆیان" لە بەشی باکووریی ئەم ناوچەیە دوور بکەونەوە. پێدەچێت ئیسرائیل بە نیازە هێرشی زەمینی خۆی بۆ غەزە دەست پێ بکات. لەگەڵ هاتنی ئیسرائیل بۆ ناو کەرتی غەزە بۆ ئازاد کردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان و هێرش کردنە سەر هێزەکانی حەماس و خۆڕاگری فەلەستین و فراوان کردنی ڕەهەندەکانی قەیرانی مرۆیی لە غەزە، ئەگەری تێوەگلانی گرووپەکانی دیکەی وەک حیزبوڵای لوبنان لەو شەڕەدا هەیە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە