close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

مەولەوی عەبدولحەمید: لەناوچوونی ئیسرائیل مومکین نییە

۲۱ ڕەزبەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لە درێژەی وتاری ڕەخنەگرانەی "مەولەوی عەبدولحەمید"، ئێمامی جومعە و جەماعەتی ئەهلی سونەتی زاهیدان، لە کاردانەوە بەرامبەر هێرشی حەماس و بۆ سەر ئیسرائیل و بە پێچەوانەی پشتیوانیی کۆماری ئیسلامی بۆ لەناوچوونی ئیسرائیل، وتی: "لەناوچوونی ئیسرائیل مومکین نییە". نوێژی هەینی لە کەشێکی قورسی ئەمنییەتی‌دا بەڕێوەچوو و لە درێژەدا ناڕازیان هاتنە شەقامەکانەوە و دروشمیان وتەوە.

ئەمڕۆ هەینی ٢١ی ڕەزبەر، بەڕێز عەبدولحەمید بە پێچەوانەی بانگەشەی حکوومەت لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەسەر لەناوچوونی ئیسرائیل وتی: "موسڵمانان ناتوانن وەها کارێک بکەن و کاتێک موسۆگەر نابێت بۆ ئەوەندە پێداگریی دەکەن."

بەڕێز عەبدولحەمید لە وتارەکانی نوێژی هەینی‌دا بە ئاماژە کردن بە پێشینەی گرژیی و قەیرانی نێوان موسڵمانان و حکوومەتی ئیسرائیل لە دەیەکانی ڕابردوودا، ڕەخنەی لە دروشمی "دەبێت ئیسرائیل لەناوببرێت" گرت و وتی پێشینەی لانیکەم ٧٠ ساڵ ململانێ و تێکهەڵچوون دەریخستووە کە نە موسڵمانان و نە ئیسرائیلییەکان توانای سڕینەوەی یەکدیان هەیە و لەم دۆخەدا ڕێگە چارەی دادپەروەرانە، پێکهێنانی دوو حکوومەتی سەربەخۆ لە ناوچەکەیە، حکومەتێکی فەلەستینی پێکبهێنرێت کە سەنتەرەکەی لە قودس بێت.

ئەم ڕۆحانییەی ئەهلی سونەتی زاهیدان هەروەها داوای ڕگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر غەزە کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لە جیاتی پشتیوانیی تاک لایەنە لە هەردوولا، هەوڵ بۆ چارەسەریی دادپەروەرانەی تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلستین بدەن. 

لە دوای بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی ئەمڕۆ، خەڵکی زاهیدان سەرەڕای کەشی قورسی ئەمنییەتی بە ئامادە بوون لە شەقامەکان‌ و وتنەوەی دروشمە دژە حکوومەتییەکان درێژەیان بە ناڕەزایەتییەکانی خۆیان لە ڕۆژی هەینی‌ دا. لەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە ناڕەزایەتی نوێژخێنان بڵاو کراوەتەوە هاوڵاتیانی ناڕازی دروشمگەلی وەک "برادر شهیدم خونتو پس می‌گیرم" و "مرگ بر دیکتاتور"یان وتەوە. 

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێییەکان لە سیستان و بەلووچستان، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەتی و نیزامییەکان بە ئامادە بوون لە شەقامەکانی زاهیدان‌دا کەشی ئەمنییەتی ئەم شارەیان چڕتر کردۆتەوە. جگە لەوەش هێزە ئەمنییەتی و نیزامییەکان بە هەڵکردنی چادر و پشکنینی جەستەیی هاوڵاتیان هاوشێوەی هەینییەکانی ڕابردوو ڕێگایانی دەوروپشتی مزگەوتی مەکیان  داخستبوو. 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ئەمیرعەبدوڵاهیان لە بەیرووت: ئەگەری کرانەوەی بەرەی جەنگێکی نوێ هەیە

۲۱ ڕەزبەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
ئەمیرعەبدوڵاهیان لە بەیرووت: ئەگەری کرانەوەی بەرەی جەنگێکی نوێ هەیە