close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بۆمباران‌ کردنی پێگەکانی سپا لە سووریا؛ وڵام‌دانەوەی ئەمریکا بە هێرشی گروپە نیابەتییەکان

۱۸ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاوی کردۆتەوە، لە سەر بڕیاری جۆ بایدن، ئەمریکا لە وڵامی هێرشەکانی هێزە نیابەتییەکانی ئێران بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دامەزراوەکانی سپای پاسداران و سپای قودس لە سووریای بۆمباران کردووە.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەمە لە ڕاگەیەندراوێک‌دا باسی لە هێرشی فرۆکە جەنگییە ئەمریکاییەکان بۆ سەر کۆمەڵێک دامەزراوە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە لایەن سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و گرووپەکانی سەر بەم سپایە کە بەکار دەهێنرا کرد. ژەنەڕاڵ ئاستین وتی کە ئەم هێرشە لە لایەن دووفڕۆکەی جەنگیی ئێف-١٥ ئەنجام دراوە و ناوەندێکی ڕاگرتنی چەکی کردۆتە ئامانجی هێرشەکەی.

وەزیری بەرگری ئەم هێرشەی بە "بەرگریی شەخسیی ورد" وەسف کرد کە وڵامێک بووە بە "ڕیزێک هێرش بە دژی پێرسێنێلکی ئەمریکایی لە عێراق و سووریا لە لایەن هێزەکانی سەر بە سپا- هێزی قودس"ەوە. ئاستین وتی کە بایدن "ئەولەویتێکی لە سەرووی ئەمنییەتی پێرسێنێلی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نییە" و ئەم هەوڵەی بۆ "ڕوون کردنەوەی ئەم بابەتە ئاراستە کردووە کە وڵاتە یەکگرتووەکان بەرگریی لە خۆی و پێرسێنێل و بەرژەوەندییەکانی دەکات."

ئەو هەروەها زیادی کرد کە وڵاتە یەکگرتووەکان "بە تەواوی ئامادەیە تا ڕێکاری زیاتر و پێویست بۆ بەرگری و پاراستنی خەڵک و دامەزراوەکانی ئێمە بگرێتە بەر."

ئاستین هەروەها وتی کە وڵاتە یەکگرتووەکان "دژی هەموو جۆرە گرژیەکە".

ئەمە لە حاڵێک دایە کە حوسییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیش ڕۆژی چوارشەمە درۆنێکی ئەمریکاییان خستۆتە خوارەوە. هەندێک سەرچاوەی هەواڵدەریی نزیک لە هێزەکانی "جوندوڵا"ی یەمەنی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، چەند کاتژمێر پیشتر، هەواڵی خستە خوارەوەی درۆنێکی ئەمریکایان کرد لە ڕێگەی پەدافەندی ئاسمانیی حوسییەکانەوە لە دەریای سوور و بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ئەم درۆنە ئەمریکاییە لە سنووری ئاسمانیی ئاوەکانی وڵاتی ئەمەن و لە چوارچێوەی پاڵپشتیی سەربازیی ئەمریا لە ئیسڕائیل لە حاڵی ئەنجامدانی "چالاکییە چاودێری و سیخوڕییەکاندا" بووە.

ئێلیز ستێفانیک، نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا ڕۆژی سێ‌شەمە بە ئاماژەدان بە هێرشە "تیرۆریستییەکان"ی گرووپەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا و بریندار بوونی زیاتر لە ٤٠ هێزی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە ڕۆژانی ڕابردوودا وتبووی: "شکستهێنانی تەواوەتیی جۆ بایدن لە وڵامدانەوەی پێویست بەم هێرشانە، دوژمنانمان زیاتر لە جاران هان دەدات."

ئەو هەروەها زیادی کرد: "ئامانجی ئەم هێرشە مووشەکی و درۆنیانەی هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، کوشتنی هێزە ئەمریکاییەکانە و ستراتیژی بەرگری کارانەی ئێستای دەولەت بایدن شکستی هێناوە. هێرش بۆ سەر هێزە ئەمریکاییەکان دەبێت ببێتە هێڵێکی سووری پڕتێچوو کە هیچ کامە لە دوژمنان نەوێرن ئەم سنوورە ببەزێنن."

هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی دەوڵەتی جۆ بایدن بۆ وڵامدانەوەی هێرشەکان بە دژی هێزە ئەمریکاییەکان و هاوکات لەگەڵ پێشگرتن لە بەرفراوان بوونەوەی بەرەکانی جەنگی غەزە، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا لە نۆڤەمبەری ساڵی داهاتوودا، بۆتە هۆی ئەوەی کە کۆماری وازەکان بە ئاماژەدان بە دۆخی قەیراناویی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوڵەتی دێمۆکراتەکان بخەنە بەر تەوژمی ڕەخنە. سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی ئەمریکا هەروەها باس لە دابەزینی شایستەیی جۆ بایدن لە سەرەتای جەنگی غەزە دەکەن.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

سەرکوتی چالاکانی پیشەیی؛ دەستگیریی مامۆستایان لە کۆبوونەوەی خانەنشینانی خوزستان

۱۷ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا