لە سێهەم ڕۆژی نزیک بوونەوە لە ١٧ی خەزەڵوەر، ناڕەزایەتییە پیشییەکانی کرێکاران، مامۆستایان و خانەنشینانی ئێران بەردەوام بوو. بەڕیوەچوونی ۲٦ کۆ بوونە لە سێ ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی سنە، مەریوان، کرماشان، ئەهواز، شەهری کورد، زاهیدان، زەنجان، قەزوێن، ئیلام، ساری، ڕەشت، ئەردەبیل، ورمێ، بەندەرعەباس، شیراز، خوڕەمئاباد، ئەراک، تەورێز، تاران و ئیسفەهان لە گرینگترین ڕووداوەکانی سێ ڕۆژی ڕابردوو بووە. وردەکاری زیاتر لە خوارەوە بخوێننەوە:
کۆ بوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندە فەرمییەکانی وەزارەتی نەوت
کارمەندە فەرمییەکانی وەزارەتی نەوت لە کۆمپانیای وەبەرهیێنانی نەوت و گازی ئاغاجاری ئەمڕۆ چوارشەمە ۱۷ی خەزەڵوەری ۱٤۰۲ لە ناڕەزایەتی بەرامبەر جێبەجێ نەکردنی خواستەکانیان وەک ڕۆژانی ڕابردوو گرد بوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد.
گرد بوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینانی موخابرات
هەروەها گرووپێک لە خانەنشینانی موخابرات ڕۆژی دووشەمە ۱٥ی خەزەڵوەر لە شارەکانی سنە، مەریوان، کرماشان، ئەهواز، شەهری کورد، زاهیدان، زەنجان، قەزوێن، ئیلام، ساری، ڕەشت، ئەردەبیل، ورمێ، بەندەرعەباس، شیراز، خوڕەمئاباد، ئەراک، تەورێز، تاران و ئەسفەهان، گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.
کۆ بوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینان
هەروەها ناڕەزایەتی سەراسەری خانەنشینانی گرووپە جیاوازە پیشەییەکان لە شارە جۆراوجۆرەکان درێژەی هەیە. لە ڕۆژانی ڕابردوودا گرووپێک لە "کەرمەندە فەرمییەکانی وەبەرهێنانی نەوت و گازی ئاغاجاری" لە شوێنی کارەکەیان، "خانەنشینانی پیشەسازی نەوتی ئەهواز" لە بەردەم بینای سندوقی خانەنشینی، "خانەنیشنانی ئێران" و گرووپێک لە "مامۆستایانی خانەنشین" لە بەر بینای بەرنامە و بوجە لە تاران و ئەراک داوای جێبەجێ کردنی داواکارییەکانیان کرد. گرووپێک لە "کرێکارانی کۆمپانیای ئارمە نەوی پیترۆ کیمیایی چابەهار"یش بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دواکەوتنی حەقدەستی مانگانەی خۆیان دەستیان داوەتە مانگرتن.
هەروەها خانەنشینان و کرێکاران ڕۆژی سێشەمە ۱٦ی خەزەڵوەر لە شارە جیاوازەکان لەوانە سنە، کرماشان، بیجاڕ، هەمەدان و ئەهواز گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد. ناڕەزایەتی خانەنشینان لە حاڵێکدا ڕوو دەدات کە ئەوان پاش چەندین ساڵ کار کردن، ئێستا پێویستە پشوو بدەن. بەڵام لە شەقامەکانی ئێران بۆ وەدەستهێنانی لانیکەم مووچە و دابینکردنی بژێوی ژیانیان دەست دەدەنە ناڕەزایەتی کە لەگەڵ سەرکوتی هێزە ئەمنییەتییەکاندا ڕووبەڕوو دەبنەوە.
دەستگیریی مامۆستایانی خانەنشین لە خوزستان
لە درێژەی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەمنییەتی لەگەڵ خانەنشینان ڕۆژی ۱٥ی خەزەڵوەری ۱٤۰۲ و لە کاتی هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر کۆ بوونەوەی مامۆستایانی خانەنشینی خوزستان کە لە بەر دەم ئۆفیسی پارێزگای ڕێکخراوی بەرنامە و بوجە بەڕێوە چبوو؛ سێ مامۆستای خانەنشین، بە ناوەکانی "سیامەک چێهرازی، ئەنساری و مووسەویان" دەستگیر و دوای چەند کاتژمێر و وەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کران. سیامەک چێهرازی، مامۆستای خانەنشینی خوزستان کە ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان دەستگیر کرا، کە حەوتووی ڕابردوویش لە کاتی کۆ بوونەوەی مامۆستایانی خانەنشینی خوزستان ئامادە بوو. ئەو لە بەشێکی وتەکانیدا لەو کۆ بوونەوانە، یادی گیان بەخت کردووانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ساڵی ڕابردووی بەرز ڕاگرت و وتبووی: "بە ناوی خواوەندی پەلکەزێڕینە، بە ناوی خواوەندی کیان، بە ناوی خواوەندی خودانوور لەجەیی، بە ناوی خواوەندی سیاوەش مەحموودی، بە ناوی خواوەندی ئارمیتا گراوەند، بە ناوی خوداوەندی مەهسا ئەمینی، بە ناوی خوداوەندی تاک بە تاکی گەنجەکان…"
مامۆستایانی خانەنشینی خوزستان ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک پلاکاردیان بە دەستەوە بوو کە تێیدا خانەنشینانی گرووپەکانی دیکەی ئێرانیان بە یەکگرتوویی و بەشداریکردن لە پێناو داواکارییە سەندیکاکانیان بانگهێشت دەکرد. لەسەر ئەم پلاکاردانە دروشمی "«کشوری، لشکری، تامین اجتماعی، فولادی، اتحاد اتحاد" زیاتر لە دروشمەکانی دیکە زیاتر بەرچاو دەکەوت.
جێبەجێ کردنی سزای قورس بۆ ئەحمەد عەلیزادە مامۆستای کورد
شورای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران ڕایگەیاند سزای قورسی ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای کورد کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ساڵی ڕابردوودا دەستگیر کرابوو جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەم بڕیارە بەڕێز عەلیزادە لە دادگای شۆڕشی شاری ئیلام سزای ۲۷ مانگ زیندان و وەلانانی لە کاری حکوومەتی و دوور خستەوە بۆ ماوەی یەک ساڵ و نیوی بە سەردا سەپێندراوە. لە مانگی جۆزەردانی ئەم ساڵ کۆمەڵێک ڕاپۆرت لە سەر مەحکووم بوونی ئەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایان بە "خانەنشینی زۆرەملێ" لە لایەن دەستەی لێکۆڵینەوە ی سەرپێچییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و بارهێنان بڵاو کرابووەوە. ئەم مامۆستا کوردە، ڕۆژی ۱٤ی خەزەڵوەر بۆ جێبەجێ کردنی سزای ۲۷ مانگ زیندان، خۆی ڕادەستی زیندان کردووە.
گواستنەوە ڕەیحانە ئەنسارینژاد بۆ زیندان
جێبەجێ کردنی سزای زیندانیی ڕەیحانە ئەنسارینژاد، چالاکی کرێکاری یەکێکی دیکە بوو لە ڕووداوەکانی ڕۆژی ڕابردوو. بەپێی ڕاپۆرتی ئەم یەکێتییە، ئەو ڕۆژی سێشەمە ۱٥ی خەزەڵوەری ۱٤۰۲ دەستگیر و بۆ زیندانی ئێڤین گواستراوەتەوە. خاتوو ئەنسارینژاد لە مانگی گوڵانی ۱٤۰۲دا هاوکات لەگەڵ گرد بوونەوەی سەراسەری ڕۆژی جیهانی کرێکار لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە مامۆستایان و چالاکانی کرێکاری لە ماڵی "محەمەد حەبیبی" چالاکی پیشەیی مامۆستایان، دەستگیر و دوای ماوەیەک لە دادگای شۆڕش بە تۆمەتی "کۆ بوونەوە و هاوکاری بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی" سزای ٤ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندرا. کۆمەڵێک سزای دیکە لە حوکمەکەیدا هاتوو کە بریتین لە: "قەدغەی ئەندامێتی لە حیزب، گرووپ و دەستە سیاسییەکان" و "ڕێگری چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، میدیا و بڵاوکراوەکان"دا ڕاگەیەندراوە.
دەرکردنی لەم چەشنە سزایانە بۆ چالاکانی پیشەیی مامۆستایان و کرێکاران و خانەنشینانی ناڕازی کە بە ردەوام جەختیان کردۆتەوە ئامانجیان جگە لە پێداگریی و بەدواداچوون بۆ داواکارییە پیشەییەکانی خۆیان نەبووە و لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی مافی هاوڵاتیایی بوونی خۆیان داواکاریان هەبووە. نیشان دەدات دەسەڵات ئەوانەی به چالاکی دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی هێناوەتە ئەژمار. بەڵام لە بەرامبەردا چالاکانی پیشەیی پێیان وایە کە بابەتی بژێوی ژیانیان بابەتێکی سیاسییە.
ڕاپەڕینی کۆمەڵایەتی و یاخیبوونی گشتی
پێدەچێت کە داواکارییە پیشەییەکان لە ئێران لەگەڵ "چڕ بوونەوە قەیرانی بژێوی ژیان" چووەتە قۆناغێکی نوێوە. ئەوەش لە دۆخێکدا کە ناکارامەیی و بێ بەرنامەیی کۆماری ئیسلامی زیاتر دەردەکەوێت. ئیسماعیل عەبدی، یەکێک لە چالاکانی پیشەیی مامۆستایانی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە ۱۱ی گوڵانی ئەم ساڵدا و هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی کرێکار بڵاوی کردبووەوە وێڕای ئاماژە کردن بە "قەیرانی تووندی بژێوی ژیان" لە نێوان کرێکاران و مامۆستایانی ئێران ڕایگەیاندبوو: "پشتگوێخستنی داواکارییەکانی بژێوی و پرەنسیپی ئازادی لە لایەنە جۆراوجۆرە سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکانەوە و پشتگوێخستنی خەڵکی بەشەرەفی ئێران، نەک هەر دەبێتە هۆی کشانەوەی چالاکوانان، بەڵکو دەبێتە هۆی هەڵچوونی کۆمەڵایەتی و یاخیبوونی گشتی."
ئەمە لە حاڵێک دایە کە بەرپرسە حکوومەتییەکان بەردەوام هەوڵیان داوە وێڕای گوشارخستنە سەر چالاکانی پیشەیی، داواکاریی کرێکاران و خانەنشینان بە فەرمی نەناسن و وڵامی نەدەنەوە. مامۆستایان لە هەموو کۆمەڵگاکانی جیهاندا وەک ڕاهێنەری جیلی داهاتوو و هەروەها کرێکارانیش وەک گرینگترین بازنەی بەرهەمهێنان و پێشکەوتن ڕێزیان لێ دەگیرێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە