close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

هێرش بۆ سەر ماڵی هاوڵاتیانی بەهاییی هەمەدان و دەستگیریی ٩ کەس

۱۷ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستی ئێران‌وایەر گەیشتووە، سەر لە بەیانی ڕۆژی سێ‌شەمە ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هیزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە ئۆپراسیۆنێکی هەماهەنگ و بەفراوان‌دا بە شێوەی چەکدارانە هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی بەهایی لە شاری هەمەدان و دەستیان بەسەر مۆبایل و لاپتۆپ و کەرەستەی پەیوەندیدار بە کار گرتووە و هەروەها دەستیان بەسەر هەندێک کەلوپەلی کەسی و بڕە پارەی کاش‌دا گرتووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستی ئێران‌وایەر گەیشتووە، سەر لە بەیانی ڕۆژی سێ‌شەمە ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هیزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە ئۆپراسیۆنێکی هەماهەنگ و بەفراوان‌دا بە شێوەی چەکدارانە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی بەهایی لە شاری هەمەدان و دەستیان بەسەر مۆبایل و لاپتۆپ و کەرەستەی پەیوەندیدار بە کار گرتووە و هەروەها دەستیان بەسەر هەندێک کەلوپەلی کەسی و بڕە پارەی کاش‌دا گرتووە.

لەم هێرشەدا لانیکەم ٩ کەس لە هاوڵاتیانی بەهایی دەستگیر و ژمارەیەکیشیان بانگهێشت کراون. "زەرین‌دۆخت ئەحەدزادە"، "عاتفە زاهیدی"، "نۆرا ئەیوبی"، "فەریدە ئەیوبی"، "نێدا موحبی". "مەسعود ئازەرنووش"، "ژینوس شادابی"، "نەعیم ئەقدەسی" و "ژاڵە ڕەزایی" لەو بەهاییانە بوون کە لەم هێرشەدا دەستگیر کراون. 

ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی خەزەڵوەور ئێران‌وایەر بڵاوی کردەوە کە هێزە ئەمنییەتییەکان کاتژمێر ٧ی سەر لە بەیانی سێ‌شەمە چوونەتە ماڵی "پووران خاندل"، ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵان و ماڵی کوڕەکەی خاتوو خاندل و هەروەها ماڵی "ئەختەر نەعیمی"، تەمەن ٨٥ ساڵان و وێرای پشکنینی ماڵەکانیان، بۆ لێپرسینەوە بانگهێشتیان کردوون

شایانی باسە خاتوو خاندل و ئەختەر نەعیمی سەرباری پیریی و نەخۆشین لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە خراونەتە ژێر گوشارەوە. پێش‌تر کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٦٠دا هاوسەری ئەم دوو ژنەی، بە ناوەکانی"حوسەین خاندل" و "فیروز نەعیمی" بە تاوانی بەهایی بوون فیشەکباران کردبوو. 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە