هاوکات لەگەڵ درێژە کێشانی جەنگی غەزە و زیاد بوونی تێکهەڵچوونەکانی ئێسرائیل لە سنوورەکانی باکوور لەگەڵ حیزبوڵا، حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بانگەشەی کردووە کە بەرفراوان بوونەوەی جەنگی غەزە "حەتمییە".
ناوبراو ئەم قسانەی ڕۆژی پێنجشەمە ۱٨ی خەزەڵوەر لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی، محەمەد بێنعەبدولڕەحمان ئەلسانی، کردووە و بانگەشەی کردووە هۆکاری ئەم بۆچوونەی ئەو، ئەنجامدانی "توندوتیژی" لەلایەن ئیسرائیلەوە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەزەیە.
لە کاتی هێرشی هزاران کەس لە ئەندامانی چەکداری حەماس بۆ سەر خەڵکی ئیسرائیل لە باشووری ئەم وڵاتە، کە نزیکەی ١٥٠٠ کوژراو بە دەیان شار زیانی قورسی لێکەوتۆتەوە، دەستپێکی جەنگ بە دژی حەماس بوو. لە دەست پێ کردنی ئەو جەنگەوە حوسەین ئەمیرعبدوڵاهیان لەو دوو سەفەرەدا کە بۆ دەوحە کردبووی دیداری لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی کردبوو.
بەم حاڵەوە، گوفتوگۆی تەلەفۆنی وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی چەند کاتژمێرێک دوای کۆ بوونەوەی هاوبەشیی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا و مووسادی ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆکەکانی قەتەر ئەنجامی گرتووە.
میدیاکانی ئیسرائیل وتبوویان کە دانوستانەکانی داڤید برنێئا، سەرۆکی مووساد لەگەڵ ڤیلیام بێرنێز، سەرۆکی سیئایئەی و سەرۆکەکانی قەتەر لە ڕۆژی پێنجشەمە سەبارەت بە چارەنووسی ئیسرائیلییەکان و ئەو بیانیانە بووە کە گرووپی تووندڕەوی حەماس لە ڕۆژی ۱٥ی ڕەزبەر ڕفاندوونی بۆ غەزە و شاردبوونییەوە.
قەتەر شوێنی ژیانی ئیسماعیل هەینە و ژمارەیەکی دیکە لە ڕێبەرانی حەماسە کە دانیشتوویی دەوحەن. حەوتووی ڕابردوو ئیسماعیل هەینە لە سەفەرێکدا بۆ تاران لەگەڵ عەلی خامنەیی دیداری کرد و پێش لەوە و لە دەستپێکی ئەم قەیرانەوە دوو جار لەگەڵ حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان دیداری کرد.
هاوکات لەگەڵ لێدوانەکانی ئەمیرعەبدوڵاهیان، ئەمریکا و ئیسرائیل چەندین بنکەی سەر بە گرووپەکانی سەر بە ئێران و سپای پاسدارانیان مووشەکباران کردووە. لە لایەکی دیکەوە حیزبوڵای لوبنان ڕایگەیاندووە ئەمڕۆ "بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگری فەلەستین لە غەزە"، کۆ بوونەوەی نیزامییەکانی سەر ئیسرائیلی لە نزیک ناوەندی نیزامی ئەلعاسی بە مووشەکی کۆنتڕۆڵ کراو کردۆتە ئامانج.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا جەواد زەریف، وەزیری دەروەی پێشوویی کۆماری ئیسلامی لە لێدوانەکانیدا وتبووی: "دەیانەوێت ئێران بکێشنە نێو جەنگەکەوە". لەم کۆ بوونەوەیەدا "پرسی فەلەستینی لە ڕوانگەی مافی نێونەتەوەییەوییەوە و بە جەخت کردنەوە لە سەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییانە" وتی کە : "منیش لەو باوەڕەدام کە خەڵک لە باج دان ماندوو بوون. پێوست نییە ئێمە تێچوویەک بدەین. ئێمە دەتوانین بەرگری لە ماف بکەین."
زەریف زیادی کرد کە: "بڕیار نییە لە جیاتی ستەملێکراوان بجەنگێین. ئێستا لە وڵات سیاسەتێکی عەقڵانی هەیە، بە لایەنگری تووند ئاو نەڕێژێنینە کاسەی تووندڕەکانەوە، چون تووندڕەکان بۆ ژیان پێویستیان بە تووندڕەویی هەیە."
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە