ناوەندی ژیۆفیزیای زانکۆی تاران ڕایگەیاند کە لە کاتژمێر ١٩ و شەش خولەکی ڕۆژی هەینی ١٩ی خەزەڵوەر زەویلەرزەیەک بە گەورەیی ٥.١ لە مەودای ٩ کیلۆمەتریی شاری موورمووریی سەر بە شاری ئابدانانی پارێزگای ئیلام ڕووی داوە.
ئەم زەویلەرزەیە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتریی زەوی و لە مەودای ١٣ کیلۆمەتریی شاری سەراب باخ و ٣٠ کیلۆمەتریی شاری ئابداناندا ڕووی داوە.
ئیرنا، هەواڵدەریی دەوڵەتی ئێران نووسیویەتی کە ئەم زەویلەرزەیە بە هێزیەکەی ئەوەندە بووە کە لە شارەکانی ئابدانان، دەڕەشار، دێلوڕان و تەنانەت پۆل دۆختەری سەر بە پارێزگای لۆڕستانیشدا هەستی پێ کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، زەویلەرزە لە شاری موورمووری و ئابداناندا بۆتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی خەڵکی ئەم دوو شارە و ئێستایش ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئەم ناوچەیە لە دەرەوەی ماڵەکانیاندا دەژین.
شارەوانیی شاری ئابدانان وتوویەتی کە تا ئەم چرکەساتە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە زەرە و زیانەکان و قوربانیانی ئەم زەویلەرزەیە بۆ ئێمە بەرز نەکراوەتەوە و تیمی قەیرانیش لە کۆ بوونەوەدایە. ئەو هەروەها باسی لە گواستنەوەی تیمەکانی فریاکەوتن بۆ شوێنی ڕوودانی زەویلەرزەکە کردووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە