close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

هێرش بۆسەر ماڵی بەهاییەکان لە کەرەج و دەستگیرکردنی لانیکەم ٩ هاوڵاتیی بەهایی

۱۹ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دوای تۆخ بوونەوەی ئەشکەنجەدان و سەرکوتی هاوڵاتیانی بەهایی لە حەوتووەکانی ڕابردوودا، ڕۆژی سێ‌شەمە ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ لانیکەم ٩ هاوڵاتیی بەهایی لە شاری کەرەج دەستگیر کراون.

بەپێی هەواڵێک کە بە دەست "ئێران‌وایەر" گەیشتووە، هێزە ئەمنییەتییەکان ڕۆژی سێ‌شەمە هێرشیان کردۆتەسەر ماڵی ٩ هاوڵاتیی بەهایی دانیشتووی مێهرشەهری کەرەج بە ناوەکانی سەهبا تائێف، بابەک زەینەلی، فۆئاد تائێفی، ئیمان ئێحسانی، ئیرن ڕەحمانی، ڕەزا یەزدی، فەهیمە یەزدی، شێروین شەبڕوخ و نیکا ئیسماعیل‌پوور و دوای پشکینی ماڵەکانیان ئەم نۆ کەسەیان دەستگیر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

تاکوو ئێستا زانیاریەک سەبارەت به هۆکاری دەستگیر کردن و تۆمەتە هەڵبەستراوەکان بە دژی ئەم نۆ هاوڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

شوێنکەوتوانی ئایینی بەهایی گەورەترین کەمایەتیی ئایینین لە ئێران‌دا. بەپێی سەرچاوەکانی کۆمەڵگای جیهانیی بەهایی زیاتر لە سێسەت هەزار بەهایی لە وڵاتی ئێران‌دا دەژین بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنیا ئایینەکانی کریستیان، جوو و زەرتوشتی بە فەرمیی دەناسێت. بە فەرمی نەناسینی ئایینی بەهایی لە یاسای بنەڕەتیی ئێران‌دا بۆتە هۆی ئەوەی کە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران مافەکانی هاوڵاتیانی بەهایی بە درێژایی هاتنەسەر کاری کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی سیستماتیک پێشێل بکات.

سەرباری ئەم دەستگیریانە، سەر لە بەیانیی ڕۆژی سێ‌شەمە شازدەی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات لە ئۆپێراسیۆنێکی هاوبەش و بەرفراوان‌دا و بە شێوەیەکی چەکدارنە هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی بەهایی لە شارەکانی هەمەدان و دەستیان بەسەر مۆبایل، کۆمپیووتەر، کەلوپەلەکانی تایبەت بە کار و هەندێکی دیکە لە کەلوپەلە شەخسییەکان و بڕە پارەی ئەم هاوڵاتیانەدا گرتووە. لەم هێرشەدا ٩ هاوڵاتیی بەهایی خەڵکی هەمەدان دەستگیر کراون و ژامرەیەکی دیکەیش بۆ ناوەندە ئەمنییەتییەکان بانگهێشت کراون.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

چارەنووسی ناڕوونی هەشت ژنی دەستگیرکراوی بەهایی لە ئەسفەهان

۱۹ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
چارەنووسی ناڕوونی هەشت ژنی دەستگیرکراوی بەهایی لە ئەسفەهان