close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

نامەی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە ڕێگریی لە سەفەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی بۆ دەرەوەی وڵات

۲۰ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا لە دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی ڕێگریی کردن لە هاتنە دەرەوەی بنەماڵەی "ژینا (مەهسا) ئەمینی" بۆ دەرەوەی وڵات، لە نامەیەکی سەرئاوڵادا ڕوو لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی نووسیان: "ڕێگە بدەن بنەماڵەی ژینا مەهسا ئەمینی لە ستراسبورگ خەڵاتی ساخارۆفی ٢٠٢٣ وەربگرن."
ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا لە دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی ڕێگریی کردن لە هاتنە دەرەوەی بنەماڵەی "ژینا (مەهسا) ئەمینی" بۆ دەرەوەی وڵات، لە نامەیەکی سەرئاوڵادا ڕوو لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی نووسیان: "ڕێگە بدەن بنەماڵەی ژینا مەهسا ئەمینی لە ستراسبورگ خەڵاتی ساخارۆفی ٢٠٢٣ وەربگرن."

ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا لە دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی ڕێگریی کردن لە هاتنە دەرەوەی بنەماڵەی "ژینا (مەهسا) ئەمینی" بۆ دەرەوەی وڵات، لە نامەیەکی سەرئاوڵادا ڕوو لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی نووسیان: "ڕێگە بدەن بنەماڵەی ژینا مەهسا ئەمینی لە ستراسبورگ خەڵاتی ساخارۆفی ٢٠٢٣ وەربگرن."

کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢، ڕێگەیان لە "موژگان ئیفتخاری"، "ئەمجەد ئەمینی" و "ئەشکان ئەمینی"، سێ ئەندامی بنەماڵەی ژینا ئەمینی گرتووە بۆ دەرەوەی وڵات سەفەر بکەن و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران، دەستیان بە پاسپۆرتەکەیان‌دا گرت. 

بنەماڵەی ئەمینی دەیانویست بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتی "ساخارۆف" بچنە سترازبورگ لە فەڕەنسا.

لە دەقی نامەیەک‌دا کە کۆپییەکی بە دەستی "ئێران‌وایەر" گەیشتووە، سەرەڕای ئەوەی پاسپۆرتەکانی بنەماڵەی ئەمینی لە فڕۆکەخانە دەستی بە سەردا گیراوە هیچ ئاماژەیەک بە "تۆمەتەکانیان" نەکراوە و نووسراوە: "بەڕێز ئەمینی بەرپرسانی ئاگادار کردبووەوە بۆ بەشداریکردن لە ڕێ‌وڕەسمی خەڵاتکردنەکە  بەنیازن سەفەر بکەن بۆ فەرەنسا  و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی ڤیزەیان هەیە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی فەرەنساوە دەرچووە."

کاربەدەستانی پەرلەمانی ئەرووپا جەختیان کردۆتەوە کە ئەم هەوڵەی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی "بێدەنگ کردنی بنەماڵەی ژینا ئەمینی" ڕووی داوە "تا لەم ڕێگەیەوە بەر بە دەربڕینی ڕاستییەکان سەبارەت بە سەرکوتی بەرینی کۆماری ئیسلامی لە بوارەکانی مافی ژنان، مافی مرۆف و ئازادییە بنەڕەتییەکان بگرێت."

ئەوان ئەو کارەی دەسەڵاتدارانی ئێرانیان بەرامبەر بنەماڵەی ژینا ئەمینی بە "هاوشێوەی ڕێگریی کردنی کاربەدەستانی ئێران لە نەرگس محەمەدی، براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی ٢٠٢٣، بۆ سەفەر بە ئۆسلۆ و وەرگرتنی خەڵاتەکەی" وەسف کردووە. 

ئەندامانی پەرلەمانی ئەرووپا لە بەشێکی دیکەی نامەکەیان‌دا نووسیویانە: "ئێمە ناتوانین ئەمە قبووڵ بکەین، نابێت حەقیقەت بشاردرێتەوە و سیمای ئەم بزووتنەوەیە دەبێت بە ئەورووۆپا و جیهان نیشان بدرێت. ئێمە داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەین کە ڕێگە بە دایک، باوک و براکەی ژینا  مەهسا ئەمینی بدات بۆ ئەوەی سەفەر بکەن بۆ پەرلەمانی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ و خەڵاتی ساخارۆڤی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی بیرکردنەوە وەربگرن."

"ژینا (مەهسا) ئەمینی" کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵانی خەڵکی سەقز، لە ٢٢ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوودا لە گرتووخانەی گەشتی ئیرشاد چووە کۆماوە و سێ ڕۆژ دواتر لە نەخۆشخانەی کەسرای تاران گیانی لە دەست دا. کوژرانی ئەو بووە دەستپێکی شەپۆلی بەریی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان  بە دژی کۆماری ئیسلامی کە بە بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازافی" ناوی دەرکرد و سەرەڕای سەرکوتی خوێناویی حکوومەت، بە بەرین‌ترین ناڕەزایەتییەکان لە مێژووی کۆماری ئیسلامی‌دا دێتە ئەژمار. 

خەڵاتی مافی مرۆڤی یەکێتیی ئەرووپا کە بۆ بەرز ڕاگرتنی "ئاندرەی ساخارۆف"، ڕۆشنبیری سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت، بۆ یادی ئەو ناونراوە، لە ساڵی ١٩٨٨ دامەزرا. ئاندرەی ساخارۆف، براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل، لە ساڵی ١٩٨٩ کۆچیی دوایی کرد. 

پێش‌تر "جەعفەر پەناهی"، دەرهێنەر و ڕەخنەگری سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی "نەسرین ستودە"، پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤی ناسروای ئێران لە ساڵی ٢٠١٢ بە شێوەی هاوبەش ئەم خەڵاتەیان لە یەکێتیی ئەورووپا وەرگرتبوو. نێلسۆن ماندێلا، ئەلێکسی ناوالێنی، مەلالە یوسف‌زی، کوفی عەنان و هەواڵنێرانی بێ‌سنوور، لە ساڵانی ڕابردوودا براوەی ئەم خەڵاتە بوون. 

واژۆکارانی ئەو نامەیە:

Raphaël Glucksmann, MEP, S&D

Frédérique Ries, MEP, Renew Europe

David Lega, MEP, EPP

Pascal Durand, MEP, S&D

Milan Brglez, MEP, S&D

Maria-Manuel Leitão-Marques, MEP, S&D 

Hildegard Bentele, MEP, EPP 

Nemec Matjaž, MEP, S&D  

Nicola Beer, MEP, Renew Europe 

Pierre Larrouturou, MEP, S&D 

Dace Melbarde, MEP, EPP

Christophe Clergeau, MEP, S&D

Rob Rooken, MEP, ECR

Miriam Lexmann, MEP, EPP

Barry Andrews, MEP, Renew Europe

Beatrice Covassi, MEP, S&D

Bernard Guetta, MEP, Renew Europe

Malte Gallée, MEP, Greens/EFA

Karen Melchior, MEP, Renew Europe

Domenec Ruiz Devesa, MEP, S&D

Maria da Graça Carvalho, MEP, EPP

Hannes Heide, MEP, S&D

Irena Joveva, MEP, Renew Europe

Ilana Cicurel, MEP, Renew Europe

Matthias Ecke, MEP, S&D

Evin Incir, MEP, S&D

Karsten Lucke, MEP, S&D

Viola Von Cramon-Taubadel, MEP, Greens/EFA

Andreas Schieder, MEP, S&D

Dietmar Köster, MEP, S&D

Michaela Šojdrová, MEP, EPP

Isabel Wiseler-Lima, MEP, EPP

Antonio López Istúriz, MEP, EPP

Juozas Olekas, MEP, S&D

Sylvie Guillaume, MEP, S&D

Abir Al-Sahlani, MEP, Renew Europe

Guy Verhofstadt, MEP, Renew Europe

Dorien Rookmaker, MEP, ECR

Bart Groothuis, MEP, Renew Europe

Hannah Neumann, MEP, Greens/EFA

Margarida Marques, MEP, S&D

Sergey Lagodinsky, MEP, Greens/EFA

Vladimír Bilčík, MEP, EPP

Aurore Lalucq, MEP, S&D

Isabel Santos, MEP, S&D

Samira Rafaela, MEP, Renew Europe

Jozef Mihal, MEP, Renew Europe

Elisabetta Gualmini, MEP, S&D

Urmas Paet, MEP, Renew Europe

Billy Kelleher MEP, Renew Europe

Marianne Vind, MEP, S&D

Lara Wolters, MEP, S&D

Leopoldo López Gil, MEP, EPP

Maria Soraya Rodríguez Ramos, MEP, Renew Europe

Johan Nissinen, MEP, ECR

Erik Marquardt, MEP, Greens/EFA

Anja Haga, MEP, EPP

Evelyn Regner, MEP, S&D

Demetris Papadakis, MEP, S&D

Thijs Reuten, MEP, S&D

Attila Ara-Kovacs, MEP, S&D

Marie-Pierre Vedrenne, MEP, Renew Europe

Tomas Tobé, MEP, EPP

Lydie Massard, MEP, Greens/EFA

Udo Bullmann, MEP, S&D

David Cormand, MEP, Greens/EFA

Anna Fotyga, MEP, ECR

Rasa Jukneviciene, ME, EPP

Eero Heinäluoma, MEP, S&D

Rosa D’Amato, MEP, Greens/EFA

Theresa Bielowski, MEP, S&D

Agnes Jongerius, MEP, S&D

Katalin Cseh, MEP, Renew Europe

Giuseppina Picierno, MEP, S&D

Estrella Durá Ferrandis, MEP, S&D

Damien Careme, MEP, Greens/EFA

Frances Fitzgerald, MEP, EPP

Salima Yenbou, MEP, Renew Europe

Laurence Farreng, MEP, Renew Europe

Stelios Kympouropoulos, MEP, EPP

Monica Silvana Gonzalez, MEP, S&D

Hilde Vautmans, MEP, Renew Europe

Katarina Barley, MEP, S&D

Morten Petersen, MEP, Renew Europe

Vlad Gheorghe, MEP, Renew Europe

Lukas Mandl, MEP, EPP

Lucia Duris Nicholsonova, MEP, Renew Europe

Eva Maydell, MEP, EPP

Anna-Michelle Asimakopoulou, MEP, EPP

Alice Bah Kuhnke, MEP, Greens/EFA

Jakop Dalunde, MEP, Greens/EFA

 Pär Holmgren , MEP, Greens/EFA

Claude Gruffat, MEP,  Greens/EFA

Markéta Gregorová, MEP, Greens/EFA

Mounir Satouri, MEP, Greens/EFA

Brando Benifei, MEP, S&D

José Ramón Bauzá Díaz, MEP, Renew Europe

Lina Galvez Muñoz, MEP, S&D

Thomas Waitz , MEP, Greens/EFA

Nikos Papandreou, MEP, S&D

Martin Häusling, MEP, Greens/EFA

Saskia Bricmont, MEP, Greens/EFA

Jan-Christoph Oetjen, MEP, Renew Europe

Arba Kokalari, MEP, EPP

Željana Zovko, MEP, EPP

Karima Delli, MEP, Greens/EFA

Cláudia Monteiro de Aguiar, MEP, EPP

Christophe Grudler, MEP, Renew Europe

Ignazio Corrao, MEP, Greens/EFA

Sylvie Brunet, MEP, Renew Europe

Karin Karlsbro, MEP, Renew Europe

Loucas Fourlas, MEP, EPP

Reinhard Bütikofer, MEP, Greens/EFA

Sara Skyttedal, MEP, EPP

Predrag Fred Matić, MEP, S&D

Costas Mavrides, MEP, S&D

Tonino Picula, MEP, S&D

Eleni Stavrou, MEP, EPP

 

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

یەحیا سەرخانی، تەقەکردن لە چاوێک کە لە ژێر ئەشکەنجەدا کوێر کرا بوو

۲۰ سەرماوەزی ۱۴۰۲
آیدا قجر
خوێندنەوەی وتارە لە ۶ خولەکدا
یەحیا سەرخانی، تەقەکردن لە چاوێک کە لە ژێر ئەشکەنجەدا کوێر کرا بوو