close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

لە بانە کۆڵبەرێک دوای دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدان دەسڕێژی لێ کرا

۱۸ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لە بانە کۆڵبەرێک دوای دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدان دەسڕێژی لێ کرا

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سنوورپارێزەکانی حکۆمەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووریی "هەنگەژاڵ"ی بانە کۆڵبەرێکیان بە ناوی "زانیار سەیاحی" دەستبەسەر و پاشان ئەشکەنجە کردووە. ئەم هێزانە پێش ئازادکردنی ئەو کۆڵبەرە ناچاریان کردووە جلوبەرگەکەی لەبەر دابکەنێت و پاشان لە مەودای چەندمەترییەوە بە چەکی ساچمەزەن دەسڕێژیان لێ کردووە.

بەپێی ڕاپۆڕتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "موستەفا مورادی" لە بەرپرسانی بنکەی یەکەی سنوورپارێزیی ناوچەی هەنگەژاڵی بانە، کۆڵبەرێکی بە ناوی زانیار سەیاحی دەستبەسەر کردووە و لەگەڵ هێزەکانی ناو بنکەکەدا ئەشکەنجەیان داوە. ئینجا سەرەتا ڕووتیان کردووەتەوە و پاش ئازادکردنی لە مەودای چەندمەترییەوە بە چەکی ساچمەزەن دەسڕێژیان لێ کردووە.

قاچێکی زانیار سەیاحی بە دەیان گوللەی ساچمە پێکراوە و بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تەورێز کراوە. دەوترێت ئەم کۆڵبەرە بریندارە لە دۆخێکی ناجێگیردایە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆڕتەکەیدا دەڵێت کە لە مانگی ڕابردوودا سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی مەنسوور محەممەدنژاد، جەبار وەیسی و سەیوان سەحیحی لە ناوچە سنوورییەکانی پاوەی پارێزگای کرماشان و سەقز و بانەی پارێزگای کوردستان بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆڵبەرێکیش بە ناوی هۆشیار مەحموودی لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان نەوسوود و هەرێمی کوردستان بە دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق کوژراون. هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەیش بە ناوی فەرید ڕووبینا لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوانی پارێزگای کوردستاندا بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا گیانی لە دەست داوە.

تێبینییەکەت بنووسە

ئابووری

ڕاوێژکاری وەزیری ئابووری: بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە ئێران حەتمییە

۱۸ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ڕاوێژکاری وەزیری ئابووری: بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە ئێران حەتمییە