close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ڕاگواستنی کەماڵ لوتفی بۆ زیندانی کامێران

۲۹ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
کەماڵ لوتفی بۆ زیندانی کامێران ڕاگواسترا
کەماڵ لوتفی بۆ زیندانی کامێران ڕاگواسترا

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کەماڵ لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان پاش نزیکەی مانگێک دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی، لە شوێنێکی نادیارەوە بۆ بەندیخانەی کامێران گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بنەماڵەی لوتفی بە سەردان بۆ دادگا زانیویانە کە ناوبراو بۆ بەندیخانەی کامێران گواستراوەتەوە و دادستانیش لە قەبووڵکردنی هەر چەشنە بەڵگەنامەیەک وەکوو بارمتە بۆ ناوبراو خۆی بواردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە دەڵێ، سەرەڕای ئەوەی کە کەماڵ لوتفی نەخۆشیی پێستی هەیە و پێویستی بە دەرمان و پێڕاگەیشتنی پزیشکی هەیە، بەڵام بنەماڵەکەی ئاگاداری دۆخەکەی نین و ناوەندە پێوەندیدارەکانیش وڵامدەر نین.

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کەماڵ لوتفی پاش بانگکران بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی قوڕوە دەستبەسەر کرا و هەتا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا، سزای ٥ ساڵ بەندکرانی تەعزیری لەلایەن دادگای ئینقلابی دێولانەوە بە ناوبراو ڕاگەیەندرا. بەپێی سزای دەرکراو، کەماڵ لوتفی بە تۆمەتەکانی "چالاکیی تەبلیغی دژی نیزام" بە یەک ساڵ بەندکران، "بێرێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی" بە دوو ساڵ بەندکران و "بێڕێزی بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی" بە دوو ساڵ بندکران سزا دراوە.

کەماڵ لوتفی بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، لە یەکێک لە شەقامەکانی دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە کرا. ناوبراو لە کۆتاییدا لە ڕۆژی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و سەرەڕای زۆربوونی تەمەنی و ناجێگیربوونی دۆخی جەستەیی خۆی لە بەندیخانەی کامێران مانی لە خواردن گرتبوو.

ناوبراو لە کۆتاییەکانی خەزەڵوەری ١٤٠٢دا بە تۆمەتی "بانگەشە دژی نیزام" بانگی لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارە کرابوو.

ڕەزا لوتفی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی دێولان، لە یەکەمین کەسەکان بوو کە لە ڕۆژی سێهەمی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١دا لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا لە دێولان بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان کوژرا.

پاش قەتڵی حکومەتی ڕەزا لوتفی، بنەماڵەکەی بە مەبەستی ئەنجامدانی وتووێژی تەلەفزیۆنی و تاوانبارکردنی حیزبە کوردستانییەکان بە کوشتنی کوڕەکەیان لەلایەن سپای پاسدارانەوە کەوتنە ژێر هەڕەشە و گوشارەوە.

کەماڵ لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی چەند ڕۆژ پاش قەتڵی حکومەتی کوڕەکەی و لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنییەتێکاندا بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕایگەیاند کە کوڕەکەی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

لەسێدارەدانی ٥ بەندکراوی دیکە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ

۲۹ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لەسێدارەدانی ٥ بەندکراوی دیکە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ