close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

پێنج چالاکی کورد لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزەوە دەستبەسەر کران

۱ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
پێنج چالاکی کورد لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزەوە دەستبەسەر کران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٣١ی بانەمەڕ، هەژار مەحموودی، خەڵکی پیرانشار و بەڕێوەبەری لاپەڕەی ئینستاگرامیی "شنۆیەکەم"، لەگەڵ چوار چالاکی خەڵکی شنۆ و هاوکاری ئەم لاپەڕەیەدا بە ناوەکانی دڵشاد شاداب، باست قادرزادە، زاهیر حاجیپوور، پێشکەشکار و سەمیع مەحموودی ئەقدەم، مامۆستای زمانی کوردی، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ڕاپۆڕتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتیانە پێوەندیی بە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵەوە هەیە و لاپەڕەی ئینستاگرامیی «شنۆیەکەم»یش دوای دەستبەسەرکردنی ئەم کەسانە بلۆک کراوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردووەوە (مارسی ٢٠٢٤) تا ئێستا لانیکەم ٤٣ هاووڵاتی، چالاکی مەدەنی و هونەرمەندی کورد لە شارە جیاوازەکانی کوردستان لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوادا بە هۆی بەڕێوەبردن یان بەشداریکردنەوە لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا دەستبەسەر کراون و ڕەوتی بانگهێشتکردن، دەستبەسەرکردن و کردنەوەی دۆسیەی یاسایی بۆ چالاکانی مەدەنی، هونەرمەندان و تەنانەت هاووڵاتیانی ئاسایی تا ئێستایش درێژەی هەیە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ڕێوڕەسمی پرسەی ئیبڕاهیم ڕەئیسی لە تەورێز بەڕێوەچوو

۱ جۆزەردانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕێوڕەسمی پرسەی ئیبڕاهیم ڕەئیسی لە تەورێز بەڕێوەچوو