بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئێرانوایەر، "میسون مەجیدی" چالاکی مەدەنی و پەنابەری کورد، لە ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣وە لە زیندانێکی ئیتالیا مانی لە خواردن گرتووە.
خاتوو مەجیدی، پێنج مانگ لەمەوبەر لەکاتی ڕۆیشتنی بۆ یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپایی لە سنووری ئیتالیا دەستبەسەر کراو لەو کاتەوە تا ئێستا لە زینداندایە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، میسون مەجیدی وەک یەکێک لە ئەندامانی خۆی دەناسێنێت و نووسیویەتی، لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا بە هۆی هەڕەشەی چەندبارە لە لایەن بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی، ناوبراو لەگەڵ براکەی هەرێمی کوردستانیان بەرەو ئەوروپا بەجێهێشت.
میسون مەجیدی، لە یەکەم ڕۆژی ساڵی ٢٠٢٤ی میلادی، لە لایەن پۆلیسی ئیتالیا بە تۆمەتی "یارمەتیدان بە کاپتانی کەشتییەک کە پەنابەری هەڵگرتبوو" دەستگیرکرا.
ئاژانسی هەواڵی هانا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار نووسیویەتی کە خاتوو مەجیدی بۆ ماوەی سێ ڕۆژە مان لە خواردن دەگرێت بۆ ئەوەی داواکارییەکانی کە لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە بە دەسەڵاتدارانی دادوەری ئیتالیا گەیشتووە، بە ئامانج بگات.
تێبینییەکەت بنووسە