close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

خۆکوژی فەرهاد بەیگی گەڕووسی لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

۲۱ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
خۆکوژی فەرهاد بەیگی گەڕووسی لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

فەرهاد بەیگی گەڕووسی هاووڵاتیی کورد و پەیڕەوی ئایینی یارسان و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی گوشاری بەردەوامی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەروەها بانگکرانی بە مەبەستی دەستبەسەرکران و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی ئێڤین، هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی (٨ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، فەرهاد بەیگی گەڕووسی، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٢١ ساڵ و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان، کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی زیاتر لە یەک ساڵ دەستبەسەر کرابوو، لە ماڵی بنەماڵەیی خۆی لە شاری سەحنە خۆی لەدار داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماوەی نزیک لە چوار مانگی ڕابردوو فەرهاد بەیگی گەڕووسی لەژێر گوشاری بەردەوامی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە و لەم دواییانەدا بە ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە خۆی بە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان بناسێنێت و پاشان بۆ بەندیخانەی ئێڤینی تاران دەگوازرێتەوە.

جێی ئاماژەیە کە فەرهاد بەیگی گەڕووسی پاییزی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی و لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستبەسەر کرابوو و زستانی ڕابردوو دوای زیاتر لە یەک ساڵ بەندکران بە دانانی بارمتە و تا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگاکەی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ناوبراو بە "هاوکاری لە کوشتن"ی نادر بایرامی، بەرپرسی ئیتلاعاتی سوپای سەحنە تۆمەتبار کرابوو.

هەروەها ڕەزا ڕەسایی هەر بەم تۆمەتە سزای سێدارەی بە سەریدا سەپاوە و لە ئێستادا لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان ڕاگیراوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

برینداربوونی هاووڵاتییەکی کورد لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی حکومەت لە سنووری شنۆ

۲۱ جۆزەردانی ۱۴۰۳
برینداربوونی هاووڵاتییەکی کورد لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی حکومەت لە سنووری شنۆ