بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئێرانوایەر، دادگای مەریوان دژی ئازادکردنی شوعەیب فەلاحی، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وەستاوەتەوە و ئامادە نەبووە بارمتە بۆ ناوبراو قبوڵ بکات.
به پێی ئه م ڕاپۆرته، له ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بنەماڵەی فەلاحی بۆ ئازاد کردنی کوڕەکەیان بارمتەیەکی یەک میلیاڕدییان دانابوو، بەڵام داخوازی ئازادی ئەم هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە لە لایەن دادوەری لەقی ٦ی دادگای مەریوان ڕەد کرایەوە و بنەماڵەی ناوبراویان لە دادگا دەرکردووە.
شوعەیب فەلاحی تەمەن ٣٠ ساڵە خەڵکی گوندی "دەڕەتفی" سەر بە شاری مەریوان، ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی باوکی و وێڕای پشکنینی ماڵەکە، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی بەڕێز فەلاحی لەوانە مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەیشی گرتووە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە بەسەر دەستبەسەرکردنی شوعەیب فەلاحی، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و تۆمەتە پاڵخراوەکان دژی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەکەی و کەسوکاری لێکەوتۆتەوە.
تێبینییەکەت بنووسە