close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

زیاتر لە هەشت هەزار کەسی بیانی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی زیندانی کراون

۲۳ جۆزەردانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
زیاتر لە هەشت هەزار کەسی بیانی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی زیندانی کراون
زیاتر لە هەشت هەزار کەسی بیانی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی زیندانی کراون

نوێترین ئاماری ژمارەی زیندانیانی دەرەکی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی بە پشتبەستن بە جێگری سەرۆکی مافی مرۆڤ و کاروباری نێودەوڵەتیی وەزارەتی دادگوستەری و سەرۆکی لێژنەی گواستنەوەی مەحکومان، نیشان دەدات کە زۆرترین ژمارەی زیندانیانی دەرەکی پەیوەندی بە وڵاتی "ئەفغانستان" هەیە.

"عەسکەر جەلالیان" بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنا کە ئاژانسی فەرمیی کۆماری ئیسلامییەی گووت: "ئێستا زۆرترین ژمارەی زیندانیانی دەرەکی لە زیندانەکانی ئێران پەیوەندی بە ئەفغانستان هەیە و هەوڵی ئێمەش ئەوەیە کە هەموویان بگەڕێنینەوە بۆ وڵاتانی خۆیان، بەڵام لە ئەفغانستان بەهۆی لاوازی ژێرخانی، ئەم ئەگەرە دابین نەکراوە؛ چونکە ئەو زیندانیانەی کە دەگوازرێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان، دەبێت درێژەی سزاکانیان لە زیندانەکانی وڵاتەکەیان تێپەڕێنن".

بە وتەی جێگری سەرۆکی دادگوستەری، قۆناغی نوێی گواستنەوەی زیندانیانی خەڵکی ئەفغانستان دەستی پێکردووە. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "سیستەمی یاسای ناوخۆیی لە ئەفغانستان لە دۆخێکی باشدا نییە و ئێمە ڕاوێژکاری دەکەین بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ لیژنەی گواستنەوەی مەحکومانی ئەفغانستان ئەنجام بدرێت و ڕێگاچارە بۆ گواستنەوەی زیندانییەکان دەستنیشان بکەین بۆ ئەوەی زیندانیانی ئەفغانستان بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان".

هەروەها سەبارەت بە زیندانیانی دەرەکی خەڵکی وڵاتانی دیکە ڕایگەیاند: "بەنیازین لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی گواستنەوەی مەحکومان، هەر زیندانییەکی دەرەکی کە لە زیندانەکانی ئێراندا سەردەمی سزاکانیان تێدەپەڕێنن، بۆ وڵاتەکانی خۆیان بگەڕینینەوە. لەوانەیە لە پشت گواستنەوەی زیندانییەکان، ڕەچاوکردنی سیاسی و ئەمنیش هەبێت، بەڵام ڕوانگەی وەزارەتی دادگوستەری سەبارەت بە پرسی گواستنەوەی زیندانییەکان تەنیا مافی مرۆڤە و پێمان وایە هەر زیندانییەک بە پێی هەر تاوانێک کە مەحکوم کرابێ، دەبێ لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە پێناسە بکرێتەوە و بۆ ئەم کارە گرینگەش باشترین شوێن وڵاتی خۆیەتی".

پێویستە بگوترێ کە جێگری مافی مرۆڤی وەزارەتی دادگوستەری پێشتر ڕایگەیاندبوو کە نزیکەی حەوت هەزار هاووڵاتیی دەرەکی لە زیندانەکانی ئێران دانە کە ٦ هەزار و ٦٢٠ کەسیان خەڵکی ئەفغانستانن و لە دوای ئەویش "پاکستان"، "عێراق"، "تورکیا"، "هیندستان" و "کۆماری ئازەربایجان"، زۆرترین ژمارەی زیندانییەکانی لە ئێراندا هەیە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کۆدی هەڵبژاردنی کاندیدەکان ڕاگەیەندرا

۲۳ جۆزەردانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کۆدی هەڵبژاردنی کاندیدەکان ڕاگەیەندرا