close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ساسان چەمەن‌ئارا بە مەبەستی پێبژاردنی سزای نەختی بانگهێشتکرا

۲۳ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ساسان چەمەن‌ئارا بە مەبەستی پێبژاردنی سزای نەختی بانگهێشتکرا

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، ساسان چەمەن‌ئارا لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بە مەبەستی پێبژاردنی سزا نەختییەکەی بانگهێشتی لقی ٤ی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئیلام کرا.

بەپێی بەڵگەی بانگکرانەکە کە لە ڕۆژی ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣دا لە لایەن لقی ٤ی جێبەجێکردنی سزای کەیفەریی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئیلامەوە دەرکراوە و بە ساسان چەمەن‌ئارا ڕاگەیەندراوە، داوا لەم هونەرمەندە کراوە کە هەتا ١٠ ڕۆژ لە دەرکردنی بەڵگەی بانگکرانەکەی، بە مەبەستی پێبژاردنی سزا نەختییەکەی لە لقی ناوبراو ئامادە بێت.

ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، مریەم کیان ئێرسی، پارێزەری ساسان چەمەن‌ئارا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس باسی لە تووشبوونی پارێزوانەکەی بە نەخۆشیی "پێسۆریازیس" کرد و ڕایگەیاند: "ساسان چەمەن‌ئارا وەک باقی چالاکانی دیکە پاش ئازادبوون لە بەندیخانە، ماوەیەکە تووشی نەخۆشیی خۆبەرگری (پێسۆریازیس) بووە. دووبارەبوونەوەی ئەمجۆرە نەخۆشییە لە نێوان بەندکراوانی سیاسی جێگای پرسیارە و بووەتە هۆی نیگەرانیی کۆمەڵگەی مەدەنی".

ڕۆژی ١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، ساسان چەمەن‌ئارا لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری ئیلامەوە بە تۆمەتی "بانگەشە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی گرووپەکان و میدیا دژبەرەکان"، بە سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ماوەی دەستبەسەرکرانی پێشوو و پێبژاردنی ٢٠ میلیۆن تمەن سزای نەختی سزا درا.

ناوبراو ڕۆژی ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، باسی لە ڕادەستکردنی دۆسییەکەی بۆ لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیلام کرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، ساسان چەمەن‌ئارا بە مەبەستی وەرگرتنی ئاخرین بەرگری سەبارەت بە تۆمەتی "بانگەشە بە قازانجی گرووپەکان و ڕێکخراوەکانی دژبەری نیزام"، بانگی لقی ٤ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئیلام کرا.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، سێ کەس لە هێزە ئەمنییەتێکان هێرشیان کردە سەر ماڵی ساسان چەمەن‌ئارا و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەستبەسەر کرد و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامیان ڕاگواست.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی ئازاد کرا.

ساسان چەمەن‌ئارا، ڕۆژی ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠١، بە هۆی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکاندا بە بێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە دەستبەسەر کرا، ناوبراو بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژ لە گرتنگەی "یەک ئەلف"ی ئیتلاعاتی سپا و ١٨ ڕۆژیش لە بەندی "٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین" کە سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتە لە دەسبەسەریدا بووە.

ئەم هونەرمەندە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا ئەشکەنجە دراوە و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە نەشیاوی هەڵسوکەوتی لەگەڵ کرابوو و پاش یەک مانگ دەستبەسەرکران یەک جار پێوەندییەکی تلفۆنیی یەک خولەکیی لەگەڵ بنەماڵەکەی گرتبوو.

ناوبراو پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی تارانی گەورە کرابوو و بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین لەمەڕ دۆخی خۆی و دەسپێڕانەگەیشتن بە درمان، مانی لە خواردن گرتبوو.

٤ی ڕێبەندانی ١٤٠١، ساسان چەمەن‌ئارا، پاش ١٠٩ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی پێڕاگەیشتن بە دۆسییەکەی لە دادگای پێداچوونەوەدا، لە بەندیخانەی تارانی گەورە ئازاد کرا.

ئەم هونەرمەندە ٣٣ ساڵەیە، بە تۆمەتەکانی "کۆبوونەوە و تەبانی دژی تەناهیی نەتەوەیی و پڕوپاگەندە دژی نیزام" لە لایەن لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەید عەلی موزڵووم"، بە ٥ ساڵ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ساسان چەمەن‌ئارا، لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە و تەنیا لە کاتی دادگادا بینیویەتی.

پارێزەری ئەم هونەرمەندە پێش لە کۆبوونەوەی دادگا تەنیا یەک جار مافی دەسپێڕاگەیشتن بە دۆسییەی ساسانی بووە و لە کۆبوونەوەی دادگادا دەرفەتی بەرگری لە ناوبراوی پێ نەدراوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

زیاتر لە هەشت هەزار کەسی بیانی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی زیندانی کراون

۲۳ جۆزەردانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
زیاتر لە هەشت هەزار کەسی بیانی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی زیندانی کراون