close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

لویی ئاڕنۆ، هاووڵاتییەکی فەڕەنسی کە لە ئێران زیندانی کرابوو، ئازاد کرا

۲۴ جۆزەردانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لویی ئاڕنۆ، هاووڵاتییەکی فەڕەنسی کە لە ئێران زیندانی کرابوو، ئازاد کرا
لویی ئاڕنۆ، هاووڵاتییەکی فەڕەنسی کە لە ئێران زیندانی کرابوو، ئازاد کرا

"ئێمانۆئێل مەکڕۆن"، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، ڕایگەیاند کە "لویی ئاڕنۆ" هاووڵاتییەکی فەڕەنسی کە لە ئێران زیندانی کرابوو، ئازاد کراوە.

بەڕیز مەکڕۆن ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسیویەتی: "لویی ئاڕنۆ ئازاد کرا. ناوبراو دوای زیندانییەکی زۆر لە ئێران، سبەی لە فەڕەنسا دەبێت".

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لەم تویتەدا سوپاسی هاوکاری و ناوبژیوانی "عۆمان" و هەموو ئەو کەسانەی کرد کە لە ئازادکردنی "لویی ئاڕنۆ" ڕۆڵیان هەبووە و داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد کە "سیسیل کۆهلەر"، "ژاک پاریس" و "ئۆلیڤییە"، هاووڵاتیانی دیکەی فەڕەنسا کە لە ئێران زیندانی کراون بەبێ مەرج ئازاد بکرێن.

لویی ئاڕنۆ، هاووڵاتییەکی فەڕەنسی، پاییزی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی لە ئێران لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "مەهسا (ژینا) ئەمینی" دەستبەسەر کرا. ناوبراو پاش بەڕێوەچوونی چەندین دانیشتنی دادگا لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی، بە تۆمەتی "بانگەشە دژی نیزام و کردەوە دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی" کۆماری ئیسلامی، سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

دایکی لویی ئاڕنۆ، ساڵی ڕابردوو هەواڵی بەڕێوەچوونی دادگاییکردن و حوکمی ٥ ساڵ زیندانی کوڕەکەی بەبێ ئامادەبوونی پارێزەرەکەی ڕاگەیاند.

لە هەمانکاتدا "سیلوی ئاڕنۆ"، دایکی لویی ئاڕنۆ لە بەیاننامەیەکدا، تۆمەتەکانی دژی کوڕەکەی سەبارەت بە "بانگەشە" دژی نیزامی ئێران و "تێکدانی ئاسایشی حکومەتی ئێران"ی بە تەواوی بێ بنەما ڕاگەیاند.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، لە ئێستادا سێ فەڕەنسی دیکە لە ئێران لە دەستبەسەرگەدا بەسەر دەبەن.

سیسیل کۆهلەر، مامۆستا و چالاکی سنفی و هاوسەرەکەی ژاک پاریس کە بە ڤیزەی گەشتیارییەوە گەشتیان کردبوو بۆ ئێران و کەسێک بە ناوی ئۆلیڤییە، لە نێو ئەو کەسانەدان.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

فشار لەسەر زیندانیانی قزڵحەسار لە دوای هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە"

۲۴ جۆزەردانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
فشار لەسەر زیندانیانی قزڵحەسار لە دوای هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە"