بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، شەوی سێشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئارمان حوسێنی"، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکومەت لە سنووری "سەرتەزێن"ی بانە بەسەختی بریندار بوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
ئەم کۆڵبەرە بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز ڕاگوێزراوە.
تێبینییەکەت بنووسە