close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەران؛ پەرە پێدانی توانایی پیتاندنی ئۆڕانیۆم

۲۴ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەران؛ پەرە پێدانی توانایی پیتاندنی ئۆڕانیۆم
کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەران؛ پەرە پێدانی توانایی پیتاندنی ئۆڕانیۆم

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە گێڕانەوە لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، توانایی پیتاندنی ئۆڕانیۆم لە دوو شوێنی ژێرزەمینی خۆیدا پەرە پێداوە.

لەم ڕاپۆرتەدا کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی بڵاوکراوەتەوە، سەرچاوە دیپلۆماسییەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە قەبارەی ئەم تواناییەی پیتاندنی ئۆڕانیۆم "ئەوەندە نییە کە زۆر کەس ترسیان لێی هەبوو".

ڕۆیتەرز بە گێڕانەوە لە پێنج دیپلۆماتکار کە ناویان نەهێنراوە، نووسیویەتی کە "کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمجارە بەنیازە لە یەکێک لە دامەزراوە ژێرزەمینییەکانی خۆیدا تاڤگەی زیاتر لە سانتریفیوژەکان و ئامێری پیتاندنی ئۆڕانیۆم، دابنێت".

سێ کەس لەم دیپلۆماتکارانە زیادیان کردووە کە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کە چاودێری بەرەوپێشچوونی بەرنامەی ئێران دەکەن، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ڕاپۆرتێک پێشکەش بە وڵاتانی ئەندامی ئاژانس، لەوبارەدا بکەن. دیپلۆماتکارێک کە بنکەکەی لە ڤییەنە، بە ئاماژەدان بە قەبارەی کاردانەوەی ئەم دواییەی ئێران وتی: "ئەوەندە نەبوو کە چاوەڕوانیم دەکرد".

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە گێڕانەوە لەو دیپلۆماتکارانە نووسیویەتی، دیار نییە بۆچی ڕەهەندەکانی ئێران کەمتر بووە لەوەی چاوەڕوان دەکرا، بەڵام "ڕەنگە ئەوان چاوەڕێی دەستبەکاربوونی دەوڵەتی نوێ بن".

بەڵام ئەم دیپلۆماتکارانە ڕایانگەیاند کە پێویستە چاوەڕوانی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بکەین بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێکی وردتر سەبارەت بە پەرە پێدانی توانای پیتاندن لە ئێران ببینین.

ئەنجومەنی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ١٦ی جۆزەردانی ئەمساڵ، بە پەسەندکردنی ئەو بڕیارنامەیەی کە سێ وڵاتی زلهێزی ئورووپایی پێشنیاریان کردووە، داوای لە کۆماری ئیسلامی کردبوو کە "بەپەلە" وەڵامی پرسیارەکانی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە سەرچاوەی گردیلەکانی دیتراوەی ئۆرانیۆم لە شوێنە ڕانەگەیەندراوەکانیدا، بداتەوە.

لە بڕیارنامەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەران، ئامادەبوونی پشکنەرانی بەئەزموونی ئاژانسی نێودەوڵەتی و پشکنینی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران "گرینگ" ناودەبردەێت و داوا لە ئێران دەکات کە قەدەغەکردنی ئەو پشکنەرانە هەڵبوەشێنێتەوە.

سەرەڕای پەسەندکردنی ئەم بڕیارنامەیە، بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بە کارێکی "بێ بەرهەم"یان ناوبرد و وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانیش هەروەها وتی کە کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە "فشارەکان" کۆتا نایە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە

۲۴ جۆزەردانی ۱۴۰۳
برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە