close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

هێزەکانی حکومەت لە زاهیدان بە توندی لە هاووڵاتییەک دەدەن

۲۵ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هێزەکانی حکومەت لە زاهیدان بە توندی لە هاووڵاتییەک دەدەن
هێزەکانی حکومەت لە زاهیدان بە توندی لە هاووڵاتییەک دەدەن

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵییەکانی سیستان و بەلوچستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزە سەربازییەکانی جێگیر لە پاسگەیەکی ناوچەی تێرمیناڵی زاهیدان، هاووڵاتییەکی بەلوچ و بنەماڵەکەی بۆ پشکنین ڕادەگرن و ئەم هاووڵاتییە بە هۆی  ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بێڕێزیکردن بە بنەماڵەکەی لە کاتی پشکنینەکەدا، بە قۆنداخەی چەکی ئاگرین لێی دەدرێت و دەستبەسەر دەکرێت.

بە وتەی سەرچاوەکانی حاڵ‌وەش: "ئەم هاووڵاتییە بەلوچە کە بەرامبەر بە هەڵسوکەوتی نەشیاوی هێزە نیزامییەکانی پاسگەی ناوچەی تێرمیناڵی زاهیدان ناڕەزایەتی دەربڕیبو، لە بەر چاوی هاوسەر و منداڵەکانی لە لایەن ئەفسەرەکانەوە لە ئۆتۆمبێلەکەیان هێناوەتە خوارێ و بە شێوەیەکی دڕندانە بە قۆنداخەی چەکی ئاگرین لێی دەدرێت و سوکایەتی پێدەکرێت".

هەروەها یەکێک لە شایەتحاڵەکان دەڵێت: "ژن و منداڵە بچووکەکەی ئەم هاووڵاتییە بەلوچە شین و هاوارێکی زۆریان کرد بۆ ئەوەی ڕێگە لە لێدانی ناوبراو لە لایەن هێزە نیزامییەکان بگرن و تەنیا هاواریان دەکرد کە هیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوە و لێی مەدەن، بەڵام هێزە نیزامییەکان بەبێ گرنگی پێدان دوای لێدانێکی زۆر ئەم هاووڵاتییە بەلوچەیان بەبێ هیچ هۆکارێک لەگەڵ خۆیان بردووە".

تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە ناسنامەی وردی ئەم هاووڵاتییە بەلوچە و چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەڵسوکەوتی توندوتیژانە لەگەڵ هاووڵاتییانی بەلوچ دوای سەرکوتکردنی خوێناویی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە ڕۆژی ٨ی ڕەزبەر، کە بوو بە هۆی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە سەد کەس لە زاهیدان، هەروەها بەردەوامە. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان "ئۆرگانە سەربازییەکان بە چڕترکردنەوەی کەشوهەوای ئەمنی" بە دانانی لانیکەم ١٥ خاڵی پشکنینی جێگیر لە دەروازە و دەرچوونەکانی شاری زاهیدان، بە شێوەیەکی سووکانە هاووڵاتییان و ماشێنەکانیان دەپشکنن کە ناڕەزایەتییەکی زۆری خەڵکی بەدواوە بووە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەران؛ پەرە پێدانی توانایی پیتاندنی ئۆڕانیۆم

۲۴ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەران؛ پەرە پێدانی توانایی پیتاندنی ئۆڕانیۆم