close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

دەرکردنی سزای سێدارە بۆ ٤ فرۆشیاری خواردنەوەی ئاڵکۆڵی لە کەرەج

۳۰ جۆزەردانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەرکردنی سزای سێدارە بۆ ٤ فرۆشیاری خواردنەوەی ئاڵکۆڵی لە کەرەج
دەرکردنی سزای سێدارە بۆ ٤ فرۆشیاری خواردنەوەی ئاڵکۆڵی لە کەرەج

"حوسێن فازڵی هەریکەندی"، سەرۆکی گشتی دادگوستەری پارێزگای ئەلبۆرز، دەرکردنی سزای لە سێدارەدان بۆ ٤ "فرۆشیاری خواردنەوەی ئاڵکۆڵی کوشەندەی" ڕاگەیاند.

بە پێی ئەو شتەی سەرۆکی دادگوستەری پارێزگای ئەلبۆرز دەڵێت، دەرکردنی ئەم حوکمە پەیوەندی بە ڕووداوێکی مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاویوە هەیە کە لەم ڕووداوەدا زیاتر لە ٨٠ کەس لە دانیشتووانی ناوچەی ئیسلام ئاباد و حەسارەکی شاری کەرەج، به هۆی خواردنی خواردنەوە ئاڵکۆڵییە ساختەییەکان ژەهراوی بوون و ١٧ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی "تەسنیم"، حوسێن فازڵی هەریکەندی بە ئاماژەدان بە بەدواداچوونی دادوەری بۆ ئەم دۆسیەیە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ڕایگەیاندووە: "لە دۆسیەی ژەهراویبوونی خواردنەوەی ئاڵکۆڵی کە بوو بە هۆی گیان لەدەستدانی ١٧ کەس، ١١ کەس دەستبەسەر کران و بۆ چوار تۆمەتباریان حوکمی ئێعدام دەرچووە".

بە وتەی ناوبراو، بە ئاماژەدان بە ئەو تاوانە سەلمێنراوە، سزای جۆراوجۆر لەوانە زیندانیکردن بۆ حەوت کەسی دیکە دەرچووە.

ناوبراو جەختی لەوە کردووەتەوە کە دیوانی باڵای وڵات لە پێوەندی لەگەڵ ئەو کەسانەی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، دۆسیەکەی ڕەوانەی لقی هاوئاست کردووە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ئەحمەدرەزا جەلالی دەلێت سەرۆک‌وەزیرانی سوید بە تەنیا جێیهێشتووە

۲۹ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئەحمەدرەزا جەلالی دەلێت سەرۆک‌وەزیرانی سوید بە تەنیا جێیهێشتووە