هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری کامێران بە ناوی سۆهراب گوڵمحەممەدی هەشت ڕۆژ لەمەوبەر دەستبەسەرکراوە و تاکوو ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی سۆهراب گوڵمحەممەدی، خەڵکی گوندی "گازرخانی" سەر بە شاری کامێران دەستبەسەر کراوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپاش لە هەواڵێکدا دەڵێت کە ئەم هاووڵاتییە دوای بانگکران و ڕۆیشتنی بۆ دادگای شاری کامێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هەروەها کوردپا دەڵێت کە بەدواداچوونی بنەماڵەی سۆهراب گوڵمحەممەدی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و شوێنی مانەوەی ناوبراو، تاکوو ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
هەروەها تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی سۆهراب گوڵمحەممەدی بەر دەست نییە.
تێبینییەکەت بنووسە