close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

لەسێدارەدانی ٥ بەندکراوی دیکە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ

۲۹ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
پەروین موسەوی، یوسف سەعیدی چێهرە، ڕامین لوندی، پەرویز قاسمی و مەنسوور ناسری لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران
پەروین موسەوی، یوسف سەعیدی چێهرە، ڕامین لوندی، پەرویز قاسمی و مەنسوور ناسری لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران

سەرچاوەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، هەواڵی لەسێدارەدانی پێنج زیندانی کە یەکێکیان ژنە، ڕاگەیاند. بە لەسێدارەدانی ئەو پێنج زیندانییە، کۆی ئەو کەسانەی لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا لە ئێران لە سێدارە دراون، لانیکەم گەیشتە ٢١٨ کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەمڕۆدا، پەروین موسەوی، یوسف سەعیدی چێهرە، ڕامین لوندی، پەرویز قاسمی و مەنسوور ناسری لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران. ئەم پێنج زیندانییە پێشتر لە دۆسیەی جیاجیا پەیوەست بە مادەی هۆشبەر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مەنسوور ناسری ٥ ساڵ لەمەوبەر، ڕامین لوندی، پەروین موسەوی، پەرویز قاسمی و یوسف سەعیدی چێهرە لە ٤ ساڵ لەمەوبەرەوە دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادپەروەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرا.

پەروین موسەوی، هاووڵاتییەکی تورکی تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی شاری مەراغە، پێش لەسێدارەدانی بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە زیندان، باری جەستەیی باش نەبووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، وڵاتی ئێران بە لەسێدارەدانی لانیکەم ٢٢ ژن لە ساڵی ٢٠٢٣، گەورەترین جەلادی ژنانە لە جیهاندا و پەروین موسەوی کە لە ورمێ لە سێدارە دراوە، نۆیەمین ژنە کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە سێدارە دراوە.

تێبینییەکەت بنووسە

جیهان

دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عومان

۲۹ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عومان