بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی کامڕان شێخە، بەندکراوی عەقیدەتی مەحکوم بە سێدارە کە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا ٦ بەندکراوی دیکە کە دۆسییەی هاوبەشی لەگەڵیان هەبوو لە سێدارە دران، بە بێ خستنەڕووی هیچ هۆکارێک لە زیندانی قزڵحەسارەوە بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرا.
پێشتر هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدرانی خەسرەو بشارەت، ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە ڕاگواستنی کامران شێخە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحەساری کەرەج بڵاوکرایەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا لەو کاتەدا ڕایگەیاند کە ناوبراو ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی نەکراوە.
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٢، سزای لەسێدارەدرانی خەسرەو بەشارەت، بەندکراوی عەقیدەتی کورد پاش ١٤ ساڵ بەندکران و ١٤ ڕۆژ مانەوە لە ژووری تاکەکەسی و بە بی مافی ئاخرین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی جێبەجێ کرا. ئەمە لەکاتێکدا بوو کە پارێزەرەکەی داوای پێڕاگەیشتنی دووبارەی کردبوو و بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣ لە دابڕگە بهێنرێتە دەرەوە.
سزای لەسێدارەدرانی ٥ کەسی تر کە لەگەڵ ئەم بەندکراوە عەقیدەتییە دۆسییەی هاوبەشیان بوو بە ناوەکانی ئەنوەر خزری، فەرهاد سەلیمی، داوود عەبدوڵڵاهی، قاسم ئابستە و ئەیووب کەریمی لە ماوەی ٧ مانگدا جێبەجێ کراوە.
تێبینییەکەت بنووسە