مەریەم مەحمودئابادی، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرمان و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، دوای چەند حەوتە لە دەستبەسەری لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری کرمان بۆ زیندانی سیرجان گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی مافی مرۆڤی ئێران، خاتوو مەحمودئابادی لە ڕۆژی ١٦ی جۆزەردانەوە بۆ زیندانی سیرجان گواستراوەتەوە.
ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٢٥ ساڵە، دوایین جار ٢٥ی بانەمەڕی ئەمساڵ بە هێرشی هێزە حکومەتێکان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی لە سیرجان دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی نزیکەی سێ حەفتە لە ژووری تاکەکەسی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری کرمان زیندانی کرا.
مەریەم مەحمودئابادی، پێشتریش لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ی هەتاوەی، بە هۆی بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سەبارەت بە نیکاشاکەرەمی دەستبەسەر کرابو.
خاتوو مەحمودئابادی لەو کاتەدا زیاتر لە مانگێک لە ژووری تاکەکەسی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و پاشان لە زیندانی کرماندا بەسەر برد و دواجار بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
تێبینییەکەت بنووسە