"مستەفا ڕەباتی" مامۆستای خانەنشینکراوی خەڵکی شاری "شیروان"، لە کاتی ناڕەزایەتی دەربڕین بە پاشەکەوتی مووچەی خانەنشینی لە بەردەم وەزارەتی پەروەردە لە "تاران"، دوای لێدان و توندوتیژی لە لایەن هێزەکانی یەکەی تایبەت دەستبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هانا"؛ ڕۆژی دووشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، مستەفا ڕەباتی لە ئەندامانی ئەنجومەنی "سنفی فەرهەنگیانی خوراسانی باکوور" کە لە کۆبوونەوەی خانەنشینان لەبەردەم وەزارەتی پەروەردە لە تاران ئامادە بوو، دوای خوێندنەوەی بەیاننامە و لە کاتی گەڕانەوەی بۆ شاری شیروان، بە لێدان و توندوتیژی لە لایەن هێزەکانی یەکەی تایبەتی پۆلیسی ئاسایش، دەستبەسەر کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پێش ئەمە مستەفا ڕەباتی لەگەڵ مامۆستایانی دیکە لەوانە "محەممەدڕەزا ڕەمەزانزادە"، "سەعید حەقپەرەست"، "عەلی فروتەن"، "حەسەن جەوهەری"، "حەمیدڕەزا ڕەجایی" و "حوسێن ڕەمەزانپور"، حەوت کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی "سنفی فەرهەنگیانی خوراسانی باکوور"، بە گشتی بە ٤١ ساڵ زیندانی و زیاتر لە ٢٠٠ قامچی سزا دراون.
تێبینییەکەت بنووسە