close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

مێهدی یەراحی: بە بوختان، ناکارامەیی دامودەزگا ئەمنییەکانتان پەردەپۆش مەکەن

۲۸ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
مێهدی یەڕاحی بەبڵاوکردنەوەی پەیامێک پاڵپشتی لە حوسێن شەنبەزاده کرد
مێهدی یەڕاحی بەبڵاوکردنەوەی پەیامێک پاڵپشتی لە حوسێن شەنبەزاده کرد

مێهدی یەراحی، گۆرانیبێژی پۆپی ناڕازی لە پەیامێکدا پشتیوانی خۆی لە حوسێن شەنبەزادە، وەرگێڕ و سەرنووسەری زیندانیکراوی دەڕبڕی و ڕایگەیاند: "ئێمە وەک گەل بێزار بووین لە سووکایەتی و هەڕەشەکانتان، ناکارامەیی دامەزراوە ئەمنییەکانتان بە بوختان کردن پەردەپۆش مەکەن."

لەم پەیامەدا کە یەڕاحی هونەرمەندی عەرەبی ئێرانی و لایەنگری سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە: "شوفارەکان لە ڕەگی ملتان لێتان نزیکترن".

یەڕاحی کە بە گۆرانییە شۆڕشگێری بەناوبانگ بووە، بە بڵاوکردنەوەی کلیپی شۆڕشگێڕانەی "سروودی ژنان" لە سەردەمی ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، پاڵپشتی لە خۆپێشاندەرەان کرد. هەروەها لە یەکەم ساڵیادی ڕاپەڕینەکەشدا بە بڵاوکردنەوەی "ڕوسری تۆ دەربیار" (لێچکەکەت فڕێدە)، پاڵپشتی لە ژنانی ئێرانی کردەوە و بەو هۆکارە دەستبەسەر کراو و دووای چەند مانگ بە کەفالەتی ١٥ ملیار تمەنی ئازادکرا.

لە لایەکی دیکەوە، حوسێن شانبەزادە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانان، دوای ئەوەی پێشوازییەکی بەرفراوان لە "کۆمێنتی خاڵ" کە لە پەیامێکدا لە ئەکاونتی عەلی خامنەیی لە تۆڕی ئێکس داینا، دەستبەسەر کرا.

عەباس شەنەبەزادە، برای حوسێن شەنەبەزادە، وەرگێڕ و سەرنوسەری زیندانیکراو، ڕۆژی یەکشەممە لە کەناڵی ئێکس پۆستێکی بڵاوکردەوە و بە ئاماژە بە پەیوەندییە "خەمبارەکەی" براکەی لە زیندانەوە بۆ دایکی، و نووسیویەتی: "لە کاتی گفتوگۆکەدا،  حوسێن چەندین جار سوێندی بە شەرەفی دایکم خوارد و پێی گوت ئەوەی ئەوان دەیڵێن نەمکردووە".

شەنبەزادە لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، تۆمەتی "پەیوەندی لەگەڵ موساد"ی خراوەتە پاڵ.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ڕافائیل گرۆسی: ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بێ مانا بووە

۲۸ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕافائیل گرۆسی: ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بێ مانا بووە