زەهرا مینویی، پارێزەری گۆرانیبێژمێهدی یەراحی، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەشەمە، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری جاران) ڕایگەیاند کە دوای ناردنی دۆسیەی پارێزوانەکەی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگا، بەهۆی "نەخۆشی و پێویستی بەردەوام بە چاودێری پزیشکی"، سزای زیندانیکردنی مێهدی یەراحی بۆ بەستنی ئامێری چاودێری ئەلیکترۆنی، وایە پاوانەی چاودێری گۆڕاوە. ناوبراو لە جەغزێکی هەزار میتریدا ئیزنی هاتن و چوونی دەبێت.
بە گوتەی مینویی، ئەم حوکمە لە یەکەی مانگی ڕەشەمەوە بە دانانی بارمەتەی ١٥ ملیار تمەنییەوە کەتووەتە بوواری جێبەجێ کردنەوە.
ئەم پارێزەرە پێشتر لە ١٩ی بەفرانباردا ڕایگەیاندبوو کە مێهدی یەراحی بە کۆی گشتی بە "٢ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی و ٧٤ لێدانی قامچی" مەحکووم کراوە و بە پێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی، یەک ساڵ لەم سزایە دەبێ جێبەجێ بکرێت.
مێهدی یەراحی، گۆرانیبێژی خەڵکی خوزستان، کە بە گۆرانییە ڕۆمانسی پۆپ بەناوبانگ ببوو، لە ساڵی ١٤٠١دا و لە گەرمەی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا بە بڵاوکردنەوەی کلیپی شۆڕشگێڕانەی "سرود زن" (سرودی ژن) پشتگری لە خۆپیشاندەران کرد. هەروها ناوبرا لە یەکەم ساڵیادی ئەم ناڕەزایەتیانەدا بە بڵاوکردنەوەی سرودی "روسری تو بردار"(لێچکەکەت لادە) جارێکی دیکە پشتیوانی لە راپەڕینە کرد و بەهۆیەوە دەستبەسەر کرا.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گۆرانی "روسری تو بردار"، دەسەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو گۆرانیبێژە تۆمارکردووە و تۆمەتباری کرد بە "هاندانی خەڵک بۆ بێ حەیای و فەساد". ئەو گوتانە ناڕەزایەتی گەورەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکردەوە و خەڵکێکی زۆر لایەنگریان لە مێهدی یەراحی کرد.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە