close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

هەنگاو: لە ساڵێکدا ١١ بەندکراو لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراون

۵ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
هەنگاو دەڵێت لە ساڵێکدا ١١ بەندکراو لە زیندان و گرتووخانەکانی ئێران لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراون
هەنگاو دەڵێت لە ساڵێکدا ١١ بەندکراو لە زیندان و گرتووخانەکانی ئێران لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراون

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆڕتێکی ئاماری دەڵێت لە ساڵی ڕابردوودا ٩ بەندکراوی سیاسی گیانیان لەدەست داوە و لانی کەم ١١ بەندکراویش لە ژێر ئەشکەنجەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا کوژراون. بە گوتەی هەنگاو ٦٠ لەسەدی ئەم زیندانیانە کورد بوونە.

هەنگاو لە ڕاپۆڕتەکەیدا دەڵێت کە لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی لانی کەم ٣٢ بەندکرا لە بەندیخانەکان و دەستبەسەرگەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لەدەست داوە و دوو بەندکراو ماوەیەکی کورت لە دوای ئازادی گیانیان لە دەست داوە و تۆمەتبارێک لە کاتی هەڵهاتن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کوژراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆڕتە لە کۆی ئەم ٣٥ بەندکراوە لانیکەم ٢١ بەندکراو کورد بوونە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆڕتەکەدا هاتووە کە ١١ بەندکراو لە ژێر ئەشکەنجە گیانیان لەدەست داوە و ٩ بەندکراو بە هۆی کەمتەرخەمی لە گەیاندن بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و پێڕانەگەیشتی پزیشکی گیانیان لەدەست داوە.

هەنگاو دەڵێت کە زۆرترین حاڵەتی مەرگی بەندکراوان لە بەندیخانەکان و دەستبەسەرگەی پارێزگای ئازەربایەجانی ڕۆژئاڤا تۆمار کراوە کە دەگاتە ۱۲ حاڵەت.

لە ساڵی ڕابردوو لانی کەم ١١ بەندکراوی تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و ٩ بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە کۆی گشتی ٣٥ بەندکراو کە لە ساڵی ڕابردوو گیانیان لەدەست داوە لانی کەم ٩ بەندکراوی سیاسیی بوون کە دەکاتە ٢٦ لەسەدی کۆی گشتی حاڵەتەکان، هەروەها ٥ کەس لە بەندکراوە سیاسییەکان کورد بوون کە دوو کەسیان لە ماوەیەکی کورت لە دوای ئازادیی بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەست داوە. دوو بەندکراوی بەلووچ، و بەندکراوێکی سیاسی لوڕی بەختیاری و بەندکراوێکی سیاسی گیلەک لە ساڵی ڕابردوو لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە.

هەنگاو باری کەسییەتی ئەو٩ بەندکراوە سیاسییەی کە لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراون، بەم شێوەیە راگەیاندووە:سادق فولادی وەندا هاووڵاتیی تەمەن ٢٩ ساڵی لوڕی بەختیاری و خەڵکی گەچساران لە ڕێکەوتی ٢١ی فێبریوەری ٢٠٢٣ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەست دا، ناوبراو لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بوو.

 ئیبراهیم ڕیگی پزیشکی تەمەن ٢٤ ساڵی بەلووچ و خەڵکی زاهیدان، لە ڕێکەوتی ٢٢ی فێبریوەری ٢٠٢٣ لە دەستبەسەرگەی کەڵانتەری ١٢ی زاهیدان لەژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەست دا، ناوبراو لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بوو.

شێرزاد ئەحمەدی نەژاد هاووڵاتیی کورد، تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی بۆکان لە ڕێکەوتی ١٥ی مارسی ٢٠٢٣ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە گیانی لەدەست دا. ناوبراو لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بوو.

مووسا ئیسماعیلی هاووڵاتیی کورد، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی پیرانشار لە ڕێکەوتی ٨ی جولای ٢٠٢٣ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەست دا.

پەیمان گەڵوانی هاووڵاتیی کورد، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی مەهاباد لە ڕێکەوتی ٩ی جولای ٢٠٢٣ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەست دا.

حەسەن جوجەگەڵوانی، بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی پیرانشار، چەند مانگ لە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانی ٥ ساڵی خۆی کە لە بەندیخانەی ئەردەبێڵ ئازاد کرابوو، لە ڕێکەوتی ٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا و تەرمەکەی لە کەش و هەوایەکی ئەمنی و لە ژێر چاودێری هێزە ئەمنییەکان بە خاک سپێدرا.

جەواد ڕووحی لاوی تەمەن ٣٥ ساڵی گیلەک و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە ڕێکەوتی ٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ بە شێوەیەک گوماناوی لە بەندیخانەی نەوشەهر گیانی لەدەست دا، ناوەندە ئەمنییەکان هۆکاری کوژرانەوەکەیان بۆ ژەهراویبوون بە دەرمان ڕاگەیاند.

ئارمان سەنگی بەندکراوی سیاسی کورد، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی بانە، سێ مانگ لە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی سزای ٢ ساڵی کە لە تاران بەندکرابوو، لە مانگی سێپتەمبەری ٢٠٢٣ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.

مەحموود ڕەخشانی، لاوی تەمەن ١٩ ساڵ و بەلووچی خەڵکی زابۆل، لە ڕێکەوتی ١١ی دیسەمبەری ٢٠٢٣ لە نەخۆشخانەی ئەمیر ئەلمۆئمنینی ئەو شارە گیانی لەدەست دا، ناوبراو لە سێ مانگ پێش گیانلەدەستدانی و بە هۆی ئەشکەنجە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای زابۆل لە بەشی سەریەوە بریندار و چوبووە کۆماوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

وێنە

شەڕی ڕوسیا لە ئۆکڕاین پێی نایە دووەم ساڵی خۆی

۵ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
شەڕی ڕوسیا لە ئۆکڕاین پێی نایە دووەم ساڵی خۆی