close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

لێژنەی ئازادی ئایینی ئەمریکا: تاوانبارانی چەوساندنەوەی ژنان سزا بدەن

۱۸ گوڵانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لێژنەی ئازادی ئایینی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا، بە هۆی زیادبوونی چەوساندنەوەی ژنان و کچان لە ئێران لەبەر هەڵگەڕانەوە لە یاسای حیجابی ئیجباری، خوازیاری سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بوو.

لە بەیاننامەی ئەم لێژنەیەدا کە ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گوڵان بڵاوکراوەتەوە، داوا دەکرێت کە بەرپرسانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی سزای زیاتریان بەسەردا بسەپێندرێت، موڵکی دامودەزگا حکومییەکان و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کە بەرپرسیارن لە پێشێلکردنی مافی ئازادی ئایین و بیروباوەڕ دەبێت داخرێن و هاتنیان بۆ ناو ئەمریکا قەدەغە بکرێت.

لەم بەیاننامەیەدا داوا دەکرێت کە "پێشێلکاریی بێوچان و بەربڵاوی مافی ژنان و کچانی بێ تاوانی ئێران لە لایەن پۆلیسی ئەخلاقی کۆماری ئیسلامی، دەبێ بە ئاشکرا لە لایەن حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە و کۆمەڵگەی جیهانی مەحکوم بکرێت".

ئەم بەیاننامەیە دوای ئەوە دەرچووە کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بە جێبەجێکردنی پلانێک کە بە "پلانی نوور" ناسراوە، لە ٢٥ی خاکەلێوەی ئەم ساڵەوە، ئاستی توندوتیژی لە سەپاندنی حیجابی ئیجباریدا بەرزکردۆتەوە و ئەمەش ڕەخنەی زۆری لێکەوتەوە.

بەیاننامەی لێژنەی ئەمریکا لە کاروباری ئازادی ئایینی نێودەوڵەتیدا، ئاماژەی بە "پێشێلکردنی دڕندانەی ئازادی ئایینی" ژنانی لە ئێران لەلایەن حکومەتەوە کردووە و سەبارەت بەوەیکە سیستەمی دادوەری و هێزە ئەمنییەکان، هەرکەسێک کە لە " ئازادی ئایین یان باوەڕ بەرگری بکات دەکرێتە ئامانج" ڕەخنەی گرت.

لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە ئامانجی حکومەتی ئێران بۆ سەپاندنی حیجابی ئیجباری، هەوڵدان بۆ سەرکوتکردنی هەموو دەنگە ناڕازییەکانە.

لە بەیاننامەی ئەم لێژنەدا هاتووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانەکانیشی پێویستە سزا بەسەر حکومەتی ئێراندا بسەپێنن، لەوانەش بە هۆی "کردەوەی سەربازی و دانانی ئۆپەراسیۆنی تێکدەری ئەلیکترۆنیی و هەروەها پێویستە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لەبەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ وڵامدەر بکرێن".

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

درێژەی مانگرتنی زیندانیان لە "سێشەمەکانی نا بۆ ئێعدام" گەیشتە حەفتەی پانزەهەم

۱۸ گوڵانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
درێژەی مانگرتنی زیندانیان لە "سێشەمەکانی نا بۆ ئێعدام" گەیشتە حەفتەی پانزەهەم