سومەیە ئەختەرشومار، مامۆستای کوردی ٣٦ ساڵانی خەڵکی مەریوان بە پێشینەی ١٧ ساڵ کارکردنەوە لە کەرتی پەروەردە و فێرکاریدا، بەپێی بڕیارێکی لیژنەی یەکەمی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگای کوردستان، لە کار دەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بڕیاری دەرکردنی ئەم مامۆستایەی زمانی ئینگلیزی لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە لایەن لیژنەی یەکەمی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگای کوردستانەوە دەر کراوە و بەم دواییانە بە شێوەی فەرمی بە خۆی ڕاگەیەنراوە.
سومەیە ئەختەرشومار بە "لایەنگریکردن و پاڵپشتیکردن لە گرووپە دژبەرەکان"، "بڵاوکردنەوەی بابەتی سووکایەتیئامێز و هەواڵی درۆ دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران"، "ئەندامبوونی چالاکانە لە کاناڵە نایاساییەکانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایان"، "داڕشتنی پرسیاری تاقیکردنەوە ناوخۆییەکان بە ئاڕاستی پاڵپشتیکردن لە ئاژاوەگێڕەکان" و "پاڵپشتیکردن لە گرووپە دژبەرەکانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا" تۆمەتبار کراوە.
تێبینییەکەت بنووسە