close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

ژنە بەندکراوەکانی زیندانی ئێڤین: دادگای نەرگس محەمەدی ئاشکرا بەڕێوەببەن

۱۴ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ژنە بەندکراوەکانی زیندانی ئێڤین: دادگای نەرگس محەمەدی ئاشکرا بەڕێوەببەن
ژنە بەندکراوەکانی زیندانی ئێڤین: دادگای نەرگس محەمەدی ئاشکرا بەڕێوەببەن

٣٦ کەس لە زیندانی سیاسی ژنی بەندکراو لە زیندانی "ئێڤین"، بە ناردنی نامەیەک بۆ بەرپرسانی دادگای "شۆڕش"ی ئێران، داوایان کرد کە دادگاییکردنی "نەرگس  محەمەدی" بە ئاشکرا و بە ئامادەبوونی میدیا سەربەخۆکان بەڕێوە بچێت.

نەرگس محەمەدی، زیندانیی سیاسی و براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی، بڕیارە لە ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی لە لقی ٢٩ی دادگای "شۆڕش" بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر تۆمەتی "بانگەشە دژی نیزام"، بە هۆی ناڕەزایەتی و باسی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنانی زیندانی و دەستبەسەر کراو، دادگایی بکرێت.

ئێستا ٣٦ کەس لە ژنانی زیندانی لە بەندی "ژنان"ی زیندانی ئێڤین، بە ناردنی نامەیەک بۆ نووسینگەی بەند، داوایان کردووە ئەم دادگایە بە شێوەی ئاشکرا و بە ئامادەبوونی شایەتحاڵ و گێڕەرەوەی ئازار، ئەزێت و دەستدرێژی سێکسی و بە ئامادەبوونی میدیا سەربەخۆکان بەڕێوە بچێت.

لاپەڕەی تایبەتی سەر بە "نەرگس  محەممەدی" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئەم داواکارییەی بڵاوکردۆتەوە.

داواکارانی ئەم نامەیە بریتین لە "ناهید تەقەوی، هەستی ئەمیری، ویدا ڕەبانی، گۆلڕۆخ ئیرایی، مەریەم یەحیوی، جوانا (وریشە) مورادی، ساناز یەکتا، ڕزوانە خان‌بەیگی، مەحبوبە ڕەزایی، سارینا جەهانی، سەحەر موختاری، نەسیم سیمیاری، سەمیرا نەجاتیان، وەیس مەحلوجی، سەکینە پەروانە، شەکیلا مۆنفەرێد، سپیدە قەلیان، پەروین میرئاسا و ئانیشا ئەسەدوڵاهی".

نەرگس  محەممەدی، چالاکی مافی مرۆڤی بەندکراو لە زیندانی ئێڤین، پێشتر دادگاییکردنی خۆی بە تۆمەتی ئاشکراکردنی ئازاردانی سێکسی و دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی دەستبەسەرکراوی ڕگەیاندبوو و گوتبووی: "دەمەوێت هاوڕێ لەگەڵ شایەتحاڵان و گێڕەرەوەی دەستدرێژی سێکسی حکومەتی ئایینی بۆ سەر ژنان، بە شێوەی ئاشکرا لە دادگا دادگایی بکرێم".

ناوبراو ئەم نامەی ڕۆژی شەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە و ڕوو بە دەسەڵاتی دادوەری و وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاندووە: "بە تۆمەتی بانگەشە دژی نیزام و بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان، ٣٠ی بانەمەڕ دادگاییم دەکەن. ئێوە پابەندن دادگایەکی ئاشکرا بە ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆ و چالاکانی ژنان و مافی مرۆڤ و پارێزەرەکانم بەڕێوەببەن. دەمەوێت هاوڕێ لەگەڵ شایەتحاڵان و گێڕەرەوەی دەستدرێژی سێکسی حکومەتی ئایینی بۆ سەر ژنان، لە دادگا دادگایی بکرێم".

ناوبراو جەختی لەوە کردبووە کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا ئەمە چوارەم جارە کە بە هۆی ناڕەزایەتی و ئاشکراکردنی دەستدرێژی سێکسی لە لایەن "پیاوانی حکومەتی ئایینی" بۆ سەر ژنان، بە شێوەی "زاڵمانە و رواڵەتی" دادگایی دەکرێت.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ئیسحاق جەهانگیری بۆ هەڵبژاردنەکانی سرۆک کۆماری ناونووسی کرد

۱۴ جۆزەردانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئیسحاق جەهانگیری بۆ هەڵبژاردنەکانی سرۆک کۆماری ناونووسی کرد