close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

تەرمی ژینا بە وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت بە خاک سپێردرا

۲۶ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لەسەر کێلی گڵکۆی ژینا نووسراوە: ژینا گیان تۆ نامری ناوت ئەبێتە ڕەمز
لەسەر کێلی گڵکۆی ژینا نووسراوە: ژینا گیان تۆ نامری ناوت ئەبێتە ڕەمز
ژمارەیەکی بەرفراوانی خەڵکی سەقز لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی مەهسادا ئامادەبوون
ژمارەیەکی بەرفراوانی خەڵکی سەقز لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی مەهسادا ئامادەبوون
برای ژینا لەسەر تەرمی خوشکەکەی دەگری
برای ژینا لەسەر تەرمی خوشکەکەی دەگری
دایک و باوکی ژینا
دایک و باوکی ژینا

ڕۆژێک پاش پشتڕاستبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی "مەهسا (ژینا) ئەمینی"، ئەو ژنە تەمەن ٢٢ ساڵانەی لەلایەن گەشتی ئیرشادەوە دەستگیر کرا و پاشان بەهۆی خوێن‌بەربوونی گوێ چووبووە کۆماوە، لە کەشێکی ئەمنی‌دا و بەدروشم وتنەوە ئامادەبوونی بەرفراوانی خەڵک لە گۆڕستانی "ئایچی"ـی سەقز بەخاک سپێردرا.

ڤیدیۆکانی مەراسیمی بەخاکسپاردنی مەهسا ئەمینی دریدەخەن، کە ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتیان لەو مەراسیمەدا بەشداربوون و هاوکات دروشمی دژ بە حکومەت، لەوانە "نەمان بۆ دیکتاتۆر" دەڵێنەوە.

ئامادەبووان هەروەها لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی دا دروشمگەلی "تۆ لە خۆتت پرسیوە، پرچی ژن بۆ مەترسییە"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بەرخۆدان ژیانە" دەڵێنەوە.

لەو مەراسیمەدا لەمەراسیمەدا بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی ئامادەبوو بەیەکدەنگ شعری "لاوکی هەڵەبجە" لە نووسینی "ڕەفیق سابیر"یان وتەوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" ڕایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان ڕێگەکانی شاری سەقزیان گرتووە و ڕێگری دەکەن لەوەی خەڵکی زیاتر بەشداری مەراسیمەکە بن.

ئەو هێزانە ڕۆژی ڕابردوو هەینی ٢٥ی خەرمانانیش لە بەر دەم نەخۆشخانەی "کەسرا"ـی تاران ئامادەبوون و ڕێگریان کرد لە گردبوونەوە و ناڕەزایی خەڵک دژبە هەبوونی گەشتی ئیرشاد.

"محەمەد ئۆلیایی‌فەرد"، پارێزەر و مافناس لە لێدوانێکدا بۆ ئێران‌وایەر، ئەو ڕووداوەی بە "کوشتنی حکومەتی" ناوزەد کرد.

ژنانی کوردستان لەو مەراسیمەدا ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە و هەبوونی گەشتی ئیرشاد و حیجابی زۆرەملییان بەتوندی شەرمەزار کرد.

لەپاش مەراسیمی بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی، هەزاران هاوڵاتی لە بەردەم تەلاری فەرمانداری سەقز گردبوونەوە، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ئەو هاوڵاتیانە و بە تەقەکردن هەوڵیان دا بڵاوەیان پێ بکەن.

هەروەها لە ئەنجامی هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕێگری کردن لە گردبوونەوەی هاوڵاتیانی ناڕازی لە شاری سەقز، گرژی لەنێوانیاندا هاتە ئاراوە.

بەپێی ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بەرەو ناڕازییان، کەسێک بریندار بووە و هاوڵاتییان بەپەلە دەیڕفێنن. تاکو ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاوڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە  خۆجێییەکان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگری و بڵاوە کردن بە گردبوونەوەی هاوڵاتیان لە شاری سەقز بە گولـلەی ساچمەیی تەقەیان لێکردوون و چەندین کەسیان بریندار کردووە.

لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا دەبیندرێت، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی ناڕازی لە شاری سەقز لە بەردەم بارەگایەکی بەسیج گردبوونەتەوە کە وێنەی "عەلی خامەنەیی" بەسەر دیوارەکەیەوە هەڵواسراوە، وێنەکە دەدڕێنن، بەردی تێدەگرن و دروشمی "نەمان بۆ خامەنەیی" دەڵێنەوە.

ژینا ئەمینی، چەند ڕۆژ بەر لەمە لەگەڵ بنەماڵەکەی‌دا بۆ سەفەر و دیدار لەگەڵ خزمەکانیان چووبوونە تاران کە لە لایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادەوە دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی "وزەرا" گوزرابووەوە.

 ڕۆژی چوارشەمە، ٢٣ی خەرمانان بە هۆی لێدان و کوتەکەوە لە لایەن "مەئموورەکانی هێزی ئینتزامی"یەوە چووە کۆماوە. ئەمە لە حاڵێک‌دایە کە بەرپرسانی پۆلیسی ئێران بانگەشەی ئەوەیان کردبوو ژینا ئەمینی لە گرتووخانەدا تووشی جەڵتەی دڵ بووە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

کاریکاتێر

بۆ مەهسا ئەمینی

۲۵ خەرمانانی ۱۴۰۱
مانا نیستانی
بۆ مەهسا ئەمینی