وێنە
بینینی هەمووکاریکاتێر
بینینی هەمووتویتێری ئێرانوایەر
"عەلی قادری، ٢٥ی مانگی گوڵانی ١٤٠٢، دوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ستاد خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بەبێ بڕیاری دادگا و ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکانی دەستگیر کراوە." #بەندکراوان #ناڕەزایەتی_سەراسەری https://t.co/kGr0cgmUud
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی وتوویەتی ئێران لەگەڵ ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکەدا لەوانە سعوودیا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی "هاوپەیمانی دەریایی" پێکدەهێنێت. #هەواڵی_ئێران https://t.co/9lkeJ6XUFu
پەیامی وەحید ئەفکاری بەرهەمی کاریکاتێری #مانا_نەیستانی @ManaNeyestani #وەحید_ئەفکاری #نەوید_ئەفکاری #لەسێدارەدان https://t.co/1YYlIWBv08
وەزارەتی خەزێنەداری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆمپانیای ئەبەرئاروانی بە هۆی هاوکاری کردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ سانسۆری ئینتێرنێت گەمارۆ دا. #هەواڵی_ئێران https://t.co/ny4IYThwLP
بەڕێز شەهابی لە بەشێک لە نامەیەکەیدا نووسیویەتی: "لە سەرەتای کردنەوەی سەندیکاوە من و هاوکارەکانم چەندین جار ڕووبەڕووی دەرکردن، دەستگیری، زیندان و ئەشکەنجەدان کراوینەتەوە. #کرێکارانی_ئێران #ناڕەزایەتی_سەراسەری https://t.co/lwdAPaAwem
١٢ی جۆزەردانی ١٣٦٢، فەرمانداریی شاری مەهاباد لە ڕێگەی ڕاگەیاندنێکەوە، هەواڵی لە سێدارەدانی ٥٩ لاوی شاری مەهابادی بڵاو کردەوە. باس لەوە دەکرێت کە تەمەنی زۆربەی لەسێدارەدراوەکان لە ١٨ ساڵ کەمتر بووە و قوتابیی دوا ناوەندیی بوون. #ناڕەزایەتی_سەراسەری https://t.co/hzynXl1sEs
بەپێی ئەم گرتە ڤیدیۆیە بنەماڵەی گیانبەختکردووانی #سەقز و #بۆکان لە گوندی "کۆستە"ی سەر بە شاری بۆکان سەردانی مەزاری شەهیدانیان کردووە و یادیان بەرز ڕاگرتن. #مهسا_امینی #ناڕەزایەتی_سەراسەری https://t.co/1irkrAuagm
ئەمڕۆ ١٢ی جۆزەردان، هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی ٥٩ گەنجی مهابادی لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ١٣٦٢، بنەماڵەی گیانبەختکردووانی #بۆکان لەسەر مەزاری #محەمەد_حاجیڕەسوڵپوور کۆ بوونەوە و یادی شەهیدانیان بەرز ڕاگرت. #مهسا_امینی #ناڕەزایەتی_سەراسەری https://t.co/2eVV7wSnhI
"موجتەبا پووربەخش" پێشکەشکاری پشووی ڕادیۆ و تێلێویزیۆن لە تویتێکدا، ڕایگەیاند "ڕێگە بەوریا غەفوری" نەدراوە بچێتە یارگای ئازادییەوە و نووسیویەتی: "چیرۆکی ڕێگە گرتن لە تەختی بەو هەمووە مەدالیا و خەڵکی بوونییەوە بۆ هۆڵی وەرزشی دووپات کرایەوە." #وریا_غەفووری https://t.co/tVrHfa6Kar
وتەکانی "حوسەین مورتەزەوی زەنجانی"، سەرۆکی پێشوویی زیندانی ئێڤین لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کەشی کلاپهاوسی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە، هەرچەندە کە ئەو لە نزیکەی ۲۰ ساڵ لەمەوبەرەوە لە چەند کۆبوونەوەیەکدا و لە کۆڕ و کۆبوونەوەی سنوورداردا باسی هاوشێوەی کردبوو. https://t.co/NHLyE8EUIj
ڕۆژی دووشەمە ٨ی جۆزەردانی ۱٤۰۲، لانیکەم لە ۱۲ پاریزگای ئێران وەک هەموو دووشەمەی حەوتووەکانی ڕابردوو کۆ بوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینانی کۆمپانیای موخابرات لە ئێران بەڕێوەچوو. #ناڕەزایەتی_سەراسەری #مانگرتنی_سەراسەری https://t.co/BG8Ya5EQ5N
محەمەد سپێهری، مامۆستا و یەکێک لە واژۆکارانی نامەی داوای دەست لە کار کێشانەوەی خامنەیی شەوی ٨ی جۆزەردان لە زیندانی وەکیلئابادی مەشهەد ئازاد کرا. #مهسا_امینی #ناڕەزایەتی_سەراسەری #بەندکراوانی_سیاسی https://t.co/QXtQS3imgV
"ساڵح نیکبەخت"، پارێزەر دادگا، کۆبوونەوەکانی دادگایی کردنی لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی "ئیلاهە موحەمەدی" و "نیلوفەر حامیدی"، ڕۆژنامەنووسانی دەستگیرکراوی بە "یەکێک لە سەیرترین دادگاکانی وڵات دوای دادگاکانی خەڵخاڵی" ناودێر کرد. #هەواڵی_ئێران https://t.co/JEnVzgoeKs
یەکێتیی ئازادی کرێکاران، لە هەواڵێکی کورتدا نووسیویەتی "عوسمان ئیسماعیلی"، چالاکی کرێکاری دانیشتووی سەقز بۆ دادسەرای گشتیی شۆڕشی سەقز بانگهێشت کراوە. #چالاکانی_کرێکاری #عوسمان_ئیسماعیلی #کوردستان #سەقز https://t.co/c7CLojXRcU
ڕۆژنامەی "٨ی سوبح"ی ئەفغانستان ڕۆژی شەمە ٦ی جۆزەردان، لە زمانی "بەرپرسانی خۆجێییەوە" نووسیویەتی کە هێزەکانی ئێران و تاڵەبان لە وێلسوالی کونگی ویلایەتی نیمروز "تێکهەڵچوونی چەکدارانە" لە نێوانیاندا ڕووی داوە. #هەواڵی_ئێران https://t.co/Hzcq5kMlfm
هاوکات لەگەڵ زیادبوونی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران، زیاتر لە ٨۰ کەس لە بنەماڵەی دادخوازانی دانیشتووی ئێران، لە ڕاگەیەنداوێکدا کە کۆپیەکی بە دەستی "ئێرانوایەر" گەیشتووە، داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان و هاودەنگی جیهانیان کرد. #مهسا_امينی https://t.co/wz2wVqkMxW
چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕۆژی هەینی ٥ی جۆزەردان باسیان لە گیان بەخت کردنی "ئەبولفەزل ئەمیرعەتایی"، یەکێک لە بریندارەکانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئەم دواییانە کرد. #مهسا_امينی #ناڕەزایەتی_سەراسەری https://t.co/S2GWtKGx1V
حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی هەینی ٥ی جۆزەردان پشتڕاستی کردەوە کە ئەسەدوڵا ئەسەدی، دیپۆلۆمات- تیرۆرسیتی سزا دراوی ئێرانی، لە زیندانی بەلژیکا ئازاد کراوە و لە ڕیگای گەڕانەوەدایە بۆ ئێران. #هەواڵی_ئێران https://t.co/11WxsFlKNZ
بەپێی ئەم گرتە ڤیدیۆییە ئەمڕۆ ٥ی جۆزەردان، هاوڵاتیانیی ناڕازی لە #زاهیدان، هاتوونەتە شەقامەکانی ئەم شارەوە و بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دروشمی " بسیجی جیرهخور آخرشه خوب بخور" دەڵێنەوە. #مهسا_امینی #ناڕەزایەتی_سەراسەری https://t.co/9iPy6EVDbi
ئەمڕۆ ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٢، هاوڵاتیانی ناڕازی لە #زاهیدان وەک هەینییەکانی ڕابردوو لە دوای نوێژی جومعە و جەماعەت هاتوونەتە شەقامەکانەوە و دروشمی دژە حکوومەتی دەڵێنەوە. #مهسا_امینی #ناڕەزایەتی_سەراسەری https://t.co/x1wcpziAxg
سروە سوزەنی دایکی "#پەرهام_پەروەری" یەکێک لە دەستگیر کراوانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان، لە ستۆری لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە ئینستاگرام دەقێکی دەربارەی هەستی دایکانەی خۆی شەیر کرد. #مهسا_امینی #ناڕەزایەتی_سەراسەری #کوردستان #سەقز #بەندکراوان https://t.co/KelgkuOYJL
"حیشمەتوڵا تەبەرزەدی"، سکرتێری "بەرەی دێمۆکراتیکی ئێران" و یەکێک لە دژبەرانی کۆماری ئیسلامی لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسفەهاندا بە ٤٥ سال و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کراوە. #بەندکراوان #هەواڵی_ئێران #ناڕەزایەتی_سەراسەری https://t.co/0eZD5cPrSZ
من "شیما شەهرابی"، ڕۆژنامەوان و سەرنووسەری بەشی فارسیی ماڵپەڕی "ئێرانوایەر"م، ئێستا کە خەریکی نووسینی ئەم دێڕانەم، زیاتر لە سێ حەوتووە کە بەراکەمیان بە هۆی چالاکییەکانی منەوە کە هەموویان پێوەندیدارن بە ڕۆژنامەگەری و مافەکانی مرۆڤەوە، دەستگیر کردووە. https://t.co/JDAw7ZGgqm
"سەجاد شەهرابی"، دوبلۆر و یەکێک لە پێشکەشکارانی ڕادیۆیی سەدا و سیما، تەنیا لەبەر ئەوەی کە برای #شیما_شەهرابی، ڕۆژنامەوان و سەرنووسەری بەشی فارسی ماڵپەڕێ "ئێرانوایەر"ـە، بۆ ماوەی ٢٢ ڕۆژە لە گرتووخانە دەستبەسەرە. #ناڕەزایەتی_سەراسەری #ڕۆژنامەوانی_تاوان_نییە https://t.co/WlbwFj09KS