close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

هۆشدارییەک لە لێژنەی کۆرۆناوە؛ شەپۆلی حەوتەمیش بەڕێوەیە

۲۰ خاکەلێوەی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هۆشدارییەک لە لێژنەی کۆرۆناوە؛ شەپۆلی حەوتەمیش بەڕێوەیە

لەگەڵ هەڵکشانی ڕێژەی تووشبوون و گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە ١٣ پارزگای ئێران، لێژنەی نیشتمانیی کۆرۆنا هۆشداریی دا لەسەر دەست پێکردنی شەپۆلی حەوتەمی ئەو ڤایرۆسە لە کۆتاییەکانی مانگی خاکەلێوەدا.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی ئێران دۆخی ٣٤ شاری بە سوور و ٦٩ شاری دیکەی بە هۆشداری ڕاگەیاند.

لەلایەکی دیکەوە "ئەحمەد تەباتەبایی"، ئەندامی لێژنەی نیشتمانیی کۆرۆنا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا" ڕەخنەی گرتووە لە داکشانی پابەندیی هاوڵاتیان بە ڕێوشوێنە تەندروستییەکان.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕۆژی شەممە ٢٠ی خاکەلێوەی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ٤٩ هاوڵاتی لە ئێران بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی کۆڤید-١٩ گیانیان لەدەست داوە، بەمەش ژمارەی کۆی قوربانیانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە ١٤٠ هەزار و ٧٥٧ کەس.

هەر لەو ماوەیەدا هەزار و ٧٥٧ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکراوە کە ٣٠٤ لەوان لە نەخۆشخانەکاندا خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ژن و پیاو لە پارکەکانی ئێران جیادەکرێنەوە

۲۰ خاکەلێوەی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ژن و پیاو لە پارکەکانی ئێران جیادەکرێنەوە